گەشاو بیبانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلانددا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

گەشاو بیبانی، ژنێکی کوردی لە دایکبووی شاری کەرکوکی باشووری کوردستانە، کاندیدی پارتی چەپی فینلاند بوو لە بازنەی ئۆسیما بۆ پەرلەمانی فینلاند، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ تەواوبوونی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند ڕۆژی یەکشەممە ٢ی نیسان، گەشاو بیبانی، ژنێکی کوردی لەدایکبووی شاری کەرکوکی باشووری کوردستان و کاندیدی پارتی چەپی فینلاند، توانی دەنگی پێویست لە بازنەی هەڵبژاردنی ئۆسیما بەدەستبهێنێت و بچێتە پەرلەمانی فینلاند، بازنەی ئۆسیما پێکدێت لە ناوچەکانی ئێسپۆ و فانتا و چەند شارێکی دەرەوەی هێلسنکی.

 

گێشاو بیبانی لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە و دەرچووی بواری گەشەپێدانی تەندروستییە. لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە فینلاند نیشتەجێیە و پێشتر بەشداری هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی کردووە و ئەندامی لیژنەی پەروەردەی ئەو شارە بووە.