ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکە گەیشتە ٥٠ هەزار و ٣٩٩ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندی مەرەش بوو گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٥٠ هەزارو ٣٩٩ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٦ی شوبات دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە باکووری کوردستان و تورکیا کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، ڕوویدا و بووە هۆی وێرانکاری گەورە لە ١٠ شاردا، بە هەزاران کەسیش گیانیان لەدەستدا و هەزارانیش زیانیان بەرکەوت و برینداربوون، دوای تێپەڕبوونی ٢ مانگ بەسەر کارەساتەکەدا هێشتا تەرم لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا ماون، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان ڕۆژانە بەرز دەبێتەوە.

 

ڕاگەیەندراوە ژمارەی گیان لەدەستدان لە باکووری کوردستان و تورکیا، بۆ ٥٠ هەزار و ٣٩٩ کەس بەرز بووەتەوە، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوە لە ناسنامە بەردەوامە و ژمارەی گیان لەدەستدان نوێ دەکرێتەوە.