دەزگای مینی هەرێمی کوردستان: ١٣ هەزارو ٥٠٠ کەس بوونەتە قوربانی مین

دەزگای مینى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتی لە هەرێم بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانى مین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٤ی نیسان ڕۆژى جیهانى هۆشیارکردنەوەیە لە مین، لەو وڵاتانەی کە جەنگ و ئاڵۆزی تێدابووە چاندنی مین لە لایەن دوژمنانەوە یەکێکە لە ڕێگاکانی لەناو بردن و قڕکردنی نەتەوەکان، هەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەو کارە پیسەی داگیرکەران و لە زەوییەکانیدا ژمارەیەکی زۆر مین هەیە کە تا ئێستاش کار بۆ ئاشکراکردن و لابردنیان دەکرێت.

 

هاوکار لەگەڵ ڕۆژی هۆشیارکردنەوە لە مین، دەزگای گشتی کاروباری مینى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە: بە پێی ئەو داتایەی لەبەردەستماندایە، تاكو ئێستا ١٣ هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانى مین.

 

دەزگای مینی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات بە هیچ شێوەیەک نزیکی مین و ناوچە مەترسیدارەکان نەکەون و هەوڵی دەستکاریکردنیان نەدەن و لە کاتی پێویستدا پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنى ١٨٢ی دەزگاکەیانەوە بکەن.

 

هەروەها دەزگای مین داواش لە حکومەتى هەرێم دەکات، کە بەردەوام پشتگیرى بەرنامەی مین بکات تا وەک دەزگاکە بتوانێت بە باشترین شێواز لەو ئەرکە بەردەوام بێت.