"بە ڕۆحی نەورۆز دەنگمان دەگەیەنینە هەموو شوێنێک"

زیندانیانی زیندانی شاکران پەیامێکیان بەبۆنەی نەورۆز بڵاوکردەوە و وتیان لە زیندانەکاندا هەست بە هەلهەلەکان لە مەیدانەکانی نەورۆز دەکەن و لە هەموو شوێنێک دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە.

ئیزمیر

 

زیندانیانی زیندانی شاکران بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی نووسراویان ناردووە و ڕایانگەیاند، کە جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد پیرۆز دەکەن، لە پەیامەکەدا کە یادی شەهیدانی نەورۆز کرایەوە، وتیان: پێش هەموو شتێک ئێمە رێبەر ئاپۆ، کە بە تێکۆشانێکی بێوێنە، ڕاستی نەورۆزی ئافراندووە، بە دڵ و گیان سڵاوی لێدەکەین و لە کەسایەتی ئەودا نەورۆز پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتی کاوە هاوکات مەزڵوم دۆغانی هاوچەرخدا و هەموو شەهیدانی نەورۆز کە بە ئاگر بەردان لە جەستەی خۆیان بوونە مەشخەڵی ئازادی بەڕێزەوە بەبیریان دێنینەوە، سەری ڕیزیان بۆ دادەنەوێنین.

 

"گەلی ئێمە تەسلیمی تاریکی نەبوو"

لە پەیامەکەدا هاتووە: گەلی کورد هەرگیز لە بەردەم زوڵم و ستەمی ستەمکاران سەری دانەنەواندووە و تەسلیمی تاریکی نەبووە، ئێمە باوەڕمان وایە کە گەلەکەمان بە تێکۆشانی مێژوویی خۆیان تاریکی دەکەنە ڕووناکی، ئەمڕۆ گەلی ئێمە بە نەورۆز هەموو دیوارەکانی ترسیان لەناوبرد، هیچ ترس و فشارێک ناتوانێت لە ڕێگەی لێشاوی ملیۆنان کەس بوەستێت، هەرچەندە بەهۆی هەلومەرجەوە ئێمە ئێوە نابینین، پەرۆشی و ورە و جۆش و خرۆشێکی زۆرمان پێ دەبەخشێت، لە زیندانەوە هەست بە گەرمی دڵتان و دەنگی هەلهەلەکانتان و ئەو ژنانەی کە لە ٨ی ئادارەوە بەرخۆدانیان گواستووەتەوە بۆ نەورۆز دەکەین، وەک هاوڕێ کەمال پیر دەڵێت، فاشیزم لە دەنگ دەترسێت، ئێمە لە هەموو شوێنێک دەنگی خۆمان بەرزدەکەینەوە.

 

"ئێمە باوەڕمان وایە کە لە نەورۆزدا ئاهەنگی ئازادی دەگێڕێن"

لە بەردەوامی پەیامەکەدا ڕایانگەیاند، کە بە پەرۆشی تێکۆشانی ئازادی ٥٠ ساڵە، ئەمساڵ پێشوازی لە نەورۆز دەکەن و وتی: بە هیوای نەورۆزی ساڵی داهاتوو پێکەوە بۆ ئازادی ئاهەنگ بگێڕێن، لە ساڵی ٢٠١٩ هەڤاڵ زولکوف گەزەن بوو بە پێشەنگی بەرخۆدانی دژ بە گۆشەگیری و دیسان هەڤاڵان عەبدولڕەزاق و خەلیل گونەش و ڤەدات ئەکمەن وغەریبە گەزەر بە فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەر شەهید بوون، ئێمە بە ڕێزەوە بەبیریان دێنینەوە، گەلی ئێمەی بەشەرەف بە ڕۆحی هەنگاوی "کات کاتی ئازادیە"، بە هەموو دڵ و گیانەوە سڵاوتان لێدەکەین، جارێکی تر دەڵێین نەورۆزتان پیرۆزبێت، نەورۆزی تۆ پیرۆزبێت ڕێبەری ئاپۆ.