گەڕەکی عەلەوییەکان بێ بەهاناوەچوون بەجێهێڵراوە

تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هێشتا نەچوونەتە گەڕەکی ئارموتلو کە لە بوومەلەرزەکەدا وێران بووە، هاوڵاتیانیش دەڵێن گەڕەکەکە شوێنی نیشتەجێبوونی عەلەوییەکانەوە بۆیە بەجێهێلراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا گیانیان لەدەستدا، لە بەرزبوونەوە دایە، بەشێکیان بەهۆی نەگەشتن بە ڕزگارکردنیان گیان لەدەستدەدەن و بەشێکیان بەهۆی سەرما و بێ خواردنییەوە ژیانیان لەدەستدەدەن، لە هاتای کە یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین زیانی بوومەلەرزەکەی لێکەوتووەتەوە، تا ئێستاش هەزاران کەس لەژێر وێرانەدانم لە ڕۆژی هەشتەمی بوومەلەرزەکەدا هیچ تیمێکی گەڕان و فریاگوزاری لە گەڕەکی ئارموتلودا نییە.

 

"ئەمە ناوچەی عەلەوییەکانە"

ئەو هاوڵاتیانەی کە چەند ڕۆژێکە چاوەڕێی کەسوکاریان دەکەن لەژێر داروپەردوودا ڕزگاریان ببێت، ئاماژە بەوەدەکەن کە گەڕەکەکەیان وەلانراوە، قوربانییەکی بوومەلەرزەکە، کە ٦ کەسی خێزانەکەی لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە، ڕایگەیاند، "ماوەی ٨ ڕۆژە لە بەردەم وێرانەکاندا چاوەڕێی ئەوەین کەسوکارمان بە زیندووی یان مردووی بهێنرێنە دەرەوە، با هەموو تورکیا و جیهان ئەم کارەساتە ببینن، من بانگتان دەکەم دەمەوێت بە زووترین کات ئەم تەرمانە دەربهێنرێن، نە شەومان ماوە و نە ڕۆژمان ماوە، بەسە، ئێمە جەستەی ئەوانمان دەوێتەوە، ئەمە ناوچەی عەلەوییە و گەڕەکی ئارموتلووە بۆیە بۆ چارەنووسی خۆی جێهێڵراوە".

 

"ئافاد نەهات"

هاوڵاتییەکی دیکە کاردانەوەی بەرامبەر بە میدیاکانی سەر بە دەسەڵات نیشاندا کە دەیانەوێت ڕووداوەکان بەلاڕێدا ببەن، وتی: خزمەکانم دەتوانن لە هۆڵەنداوە بێت ڕزگارمان بکات، بەڵام ئافاد نەهاتووە.