حەوت زیندانی لە ئەڤینەوە نامەیەک دژی سێدارە و ئەشکەنجەدان دەنووسن

حەوت ژنی زیندانیکراو لە پێنجەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی چالاکوانانی ژینگەپارێز نامەکیان بڵاوکردەوە و باسیان لەوەکرد، زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان بۆ ماوەی چەند مانگە تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

حەوت ژنی زیندانیکراو لە زیندانی ئەڤینەوە نامەیەکی کراوەیان بۆ پشتیوانی لە چالاکوانانی دەستبەسەرکراوی ژینگەپارێز بڵاوکردەوە و  سزای سێدارەیان شەرمەزار کرد، لە نامەکەدا ئاماژە بە گوشارەکانی وەرگرتنی دانپێدانی زۆرەملێ لە زیندانی کورد، زەینەب جەلالیان و سێدارەدانی شیرین عەلەمهولی کراوە.

 

لە سەرەتای نامەکەدا هاتووە: سزای سێدارەدان بە لێسەندنەوەی مافی ژیان یەکێکە لە پێشێلکاریە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئەو برینەی کە بە هۆیەوە تووشی بووین هەرگیز سارێز نابێت، دەیان ساڵە کە کۆمەڵگای ئێران ئازاری لە سێدارەدانی ئازیزەکانی دەچێژێت و لەم ڕۆژانە دیسان شاهێدی سێدارەدانی ژمارەیک گەنجی نارازی بووین کە هەندێکیان مەترسی لە سێدارەدانیان لە سەرە.

 

لەم نامەدا سەربارەت بە سزای لەسێدارەدان بە سەر زندانییەکاندا هاتووە: ئێمەی ژنە زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکان کە سێبەری سێدارە و هەڕەشەی مردن لەسەر بەشێک لە هاوکارەکانماندا قورسایی دروستکردووە، چالاکوانانی ژینگەپارێز کە لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە لە رێزی بەڕێزترین و چالاکترین کەسەکاندا، بۆ پاراستنی ژینگە و داهاتووی خاکەکەمان و ئێران لە تێکۆشاندان، ئەو کەسانەی بە تۆمەتە بێ بنەماکانی سوپای پاسداران دەستگیرکران و بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەشی ئەمنیدا کەوتنە ژێر فشاری دەروونی، ڕۆحی و جەستەیی، بۆ ئەوەی دان بە تاوانێکدا بنێن کە نەیانکردووە، تا لێکۆڵەرانی سوپای پاسداران بۆ ئەوان ئامادەکاری لە سێدارەدان بکەن.

 

هەروەها باس لە سێدارەدانی گیراوان بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە کراوە: یەکێک لەو ئامرازە قێزەونانەی کە لێکۆلەران بەکاردەهێنن بۆ فشارخستنە سەریان بۆ بەدەسهێنانی دانپێدانان، پیشاندانی دیمەنی سێدارەدان و لە ڕاستیدا هەڕەشەی لە سێدارەدانیان لە تەنیایی و ژوورە تاکەکەسیەکانە، کە ئەمە خۆی دوورنییە لە سێدارەدان، سپیدە کاشانی و نیلوفەر بیانی، دوو هاوکارمان، لەگەڵ هاوپێشەکانی تریان لە ناو هەڵومەرجێکی وادا ڕەوانەی دادگا کراون و بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە سیخۆڕ ناویان بردوون و تەنانەت تۆمەتبارکراون بە گەندەڵی لە جیهاندا.

 

مەریەم حاج حوسێنی، یەکێکی دیکە لە هاوکارەکانمان کە یەکێکە لە زانایانی هەڵبژێردراوی وڵات، بە ماوەی ٤١٢ ڕۆژە لە ژووری ئەمنی وەزارەتی بەرگری لە ناوچەیەکی دوور لە شاری تاران(ناوچەیەکی شاخاوی) زیندانیکراوە و هەمیشەش بە هەڕەشەی سزای لە سێدارەدان و تۆمەتی گەندەڵی لە جیهاندا تۆمەتبار دەکرێت.

 

مەهوەش شەهریاری و فەریبا کەمال ئابادی ماوەی چەند مانگە لە زیندانە تاکەکەسیەکان و لە ژێر فیشاری ڕۆحی، دەروونی و جەستەیی، هەر لە سەرەتای دەستبەسەرکردنیانەوە بە هۆی بیروباوەرەکانیان ڕووبەڕووی هەڕەشەی لە سێدارەدان، گەندەڵی لە جیهاندا و سیخۆڕی بوونەتەوە، بە جۆرێک کە لێکۆڵەرانەکانیان لە دەستگیرکردنی ئەم دواییەیاندا بە ئاشکرا باسی لە هەوڵەکانی وەزارەتی راگەیاندن کردووە بۆ فڕێدانی تەرمی ئەو ٧ کەسە بەهائییە.