پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم: چەند تۆمەتباریکی ژینگەیی دەستگیرکران

چەند کەسێک لە دارستانەکانی شاری ڕانیە، کە دەریان بڕیبووەوە، لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرینەوە دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو بە بڕیاڕی دادوەری لێكۆلینەوە چەند تۆمەتبارێك دەستگیركران، كە داری دارستانەکانی ناو شاری ڕانیەیان دەبڕیەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرپێچیكارانی ژینگەیی سڵ لە هیچ مەترسییەكی ژینگەی ناكەنەوە، هەر شوێنێك بۆیان بڕەخسێت كارەساتی ژینگەیی دەخوڵقێنن و ژینگەکەی تێكدەدەن، تێكدانی سروشت و ژینگە تاكەی؟، دڵنیابن ئەوەی ئەو جۆرە كارانە دەكات هیچ پێویستییەكی پێ نییە، بە دڵنییایەوە ئەو سەرپێچیكارانەی ژینگە تێكدەدەن بۆ كاری بازرگانی و دەستكەوتی ماددی ئەو كارانە دەكەن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە تەواوی ناوچەكانی كوردستان کاردەکەن بۆ بە سزا گەیاندنی ئەو جۆرە كەسانەی سروشت و ژینگەی كوردستان تێكدەدەن.