سەربازانی تورکیا دەستدرێژییان کردە سەر ژنێکی پەنابەر: ئەمە گۆڕا بۆ دۆخێکی سیستماتیکی

دەرسیم ئەریشەن باسی لە ژنێکی پەنابەری ئەفغانستان کرد کە لە وان لەلایەن سەربازانی تورکیاوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، ڕایگەیاند، پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ژنانی پەنابەر لە تورکیا گۆڕاوە بۆ دۆخێکی سیستماتیکی.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

وان- سیاسەتەکانی شەڕ لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زیادبووندایە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس. هەروەها تورکیا یەکەم وێستگەیە بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتانی وەک ئێران، ئەفغانستان، پاکستان و سوریاوە کۆچ دەکەن، ئەو پەنابەرانەی دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کرد، دەیانەوێت بەسەر ئێراندا بپەڕنەوە بۆ تورکیا، ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاریی مافەکانیان دەبنەو،  له سنوورەکانی وان که بەهۆی بارودۆخی زستانەوه زۆرێک له ئاوارەکان گیانیان لەدەستدەدەن، زۆربەی ئەو ژن و منداڵانە لەلایەن پۆلیس و سەرباز و بەرپرسانی دەوڵەتەوە سوکایەتی و دەستدرێژییان دەکرێتەسەر.

 

"یەکەمجار نییە ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوودەدات"

ژنێکی ئەفغانی بە ناوی ل.م.، کاتێک ویستویەتی لە ناوچەی سارایی وانەوە سنوور ببڕێت، لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیرکراوە و ویستویەتی بە شێوەیەکی نایاسایی دیپۆرت بکرێتەوە، لەلایەن ٢ سەربازەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر، ٢ تۆمەتبار بە دەستدرێژی سێکسی کە دوای ئەوەی هەستیان بە ڕووداوی سەربازانی دیکە کرد لەوێ دەستگیرکران، دوای دەستنیشانکردنی ئەوەی ل.م. دەستدرێژی کراوەتەسەر و ڕەوانەی زیندان کران. فایلەکە بە نهێنی ڕاگەیەندرا. ئەندامی کۆمیسیۆنی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD)ی شاری وان، پارێزەر دەرسیم ئەریشەن، ڕایگەیاند کە پرۆسەکە گۆڕاوە بۆ دۆخێکی سیستەماتیک و ئەمە یەکەمجار نییە ڕوودەدات.

 

"زمانی ڕق و کینە بەرامبەر بە پەنابەران بەکاردەهێنرێت"

 

دەرسیم ئەریشەن ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە پەنابەران وەک پرسێکی وێرانکاری شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و وەک پراکتیکی دەسەڵاتی سەروەری پیاو سەیر بکرێت، کە دامەزراوەکە دەکاتە ناسیۆنالیزم و سێکسیزم وتیشی: کردەی نامرۆڤانەی دژ بە خەڵک لە مردن و توندوتیژی و تاڵانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژیان لەسەر سنوورەکان نیشانەی تێڕوانینی حکومەتە بۆ پەنابەران وەک گەرەنتی شەڕ، بەتایبەت ژنان و منداڵان، ئاوارەکان وەک مرۆڤ نابینرێن و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە جیاکارییەک دەبنەوە، هەموو ڕۆژێک بە زمانی ڕق و کینە لەلایەن حکومەت و دەوڵەت و میدیاکانەوە سووکایەتییان پێدەکرێت.

 

"نامۆ نییە کە دەستدرێژیکار پیاوانی سەر بە دەوڵەتن"

دەرسیم ئەریشەن باسی لەوەکرد دەستدرێژی بۆ سەر ژنان یەمەجار نییە و بووەتە بابەتێکی سیستماتیک، "لە زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە هێزەکانی دەوڵەت تێیاندا تێوەگلاون، ڕووبەڕووی بڕیاری نهێنی دەبنەوە، دۆسیەی ئیپێک ئەر، کە لەلایەن ڕائید موسا ئۆرهانەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، بەرەو خۆکوشتنی برد، دوای ئەوەی ڕووداوەکە ئاشکرا بوو، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی وان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ داواکاری گشتی ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکەمان، بەڵام داواکاری گشتی ئاگاداری کردەوە کە بڕیاری نهێنی لەسەر کەیسەکە دراوە، بەڵام پێویستە لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدرێن، سیاسەتەکانی بێ سزایی بۆ کردەوەی یەکپۆشی و سیاسەتی گشتی کۆچبەری کۆتایی پێبهێنرێت.