سزای لەیلا  گوڤەن و ٢٦ زیندانیکراوی دیکە ڕادەگیرێت

٢٧ زیندانیکراوی کورد لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی نایاسایی بوونى تۆمەتەکانیان سزاکانیان ڕادەگیرێت، لەیلا گوڤەنیش لە ناویاندایە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک سیاسەتمەدار و کەسانی سزادراو لە زیندانەکانى باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراو" سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندرابوو، بڕیار درا تۆمەتەکانیان ڕەتبکرێتەوە و جارێکی دیکە دۆسییەکانیان لە دادگا لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت و دادگایی بکرێنەوە، کە لەناویاندا لەیلا گوڤەن هەیە.

 

جگە لە ساختەبوونى تۆمەتەکانى ئەو ٢٧ کەسە، تۆمەتەکانیشیان پێچەوانەى یاسای و مافی مرۆڤە، بۆیە دووبارە دۆسییەکانیان دەبرێتەوە دادگا و دادگایی دەکرێنەوە.

 

پێشتریش ٦٩ کەس بەهۆی ئەوەى تۆمەتەکانیان پێچەوانەى یاسا و مافی مرۆڤ بووە، ئازاد کرابوون، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر هیچ دۆسیەیەکى سیاسی یان فشارێکی دەرەوەى دادگا نەبێت، ئەو ٢٧ کەسە ئازاد بکرێن.

 

لەیلا گوڤەن ساڵی ٢٠١٩ دۆسیەیەکی بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە ڕێکخراو" بۆ کرایەوە و دواتر سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانى بەسەردا سەپێندرا.