ژنانی ئامەد: ساڵی ٢٠٢٢ بە کۆمەڵکوژی ژنان و قەیرانی ئابووریدا تێپەڕی

ژنانی ئامەد باسیان لە ساڵی ٢٠٢٢ کرد کە بە کۆمەڵکوژی ژنان و قەیرانی ئابووریدا تێپەڕی و هیوایان خواست ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی ئاشتی و سەقامگیری.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد - لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ٣٣٠ ژن بە دەستی پیاوان کوژراون، دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ، چالاکییەکان دژی ژنان زیادیان کرد.

 

پرسیارمان لە ژنان کرد دەربارەی ئەو ڕووداوانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕوویانداوە و چۆن ئەمساڵ بۆیان تێپەڕیوە، ژنان باسیان لە کۆمەڵکوژییەکانی سەر ژنان و قەیرانی ئابووری کاریگەرییەکانیان کرد.

 

"هیچ شتێک بۆ ژنان نەگۆڕاوە"

ئۆزگول یوجە: ژن بوون لە تورکیا زۆر قورسە، ئەمساڵ هیچ شتێک بۆ ژنان نەگۆڕاوە، هیچ شتێک نابینم، هەموو جۆرەکانی کۆمەڵکوژی، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و زۆرداری ئەنجامدرا، هیچ یاسایەک بۆ مافەکانی ژنان دەرنەچووە، تا ئێستاش گرنگی پێویست بە مافی ژنان نادەن و دەبینن چی ڕوودەدات، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵان شتێکی شۆککەرە. بێدەنگی حکومەت و خەڵک زۆر سەیرە. ئەگەر لە ئەوروپا ئەوە ڕوویدابا، هەمووان هەڵدەستان، بەڵام چەند کەسێک هەبوون لێرە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم تاوانە، هیچ هیوایەکم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ نییە، بەتایبەتی ئەگەر ژن بیت و ستەمت لێکرابێت. ئەو ژنەی ئازادی دارایی نەبێت، زۆر ئازار دەچێژێت.

 

"ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی خراپ بوو بۆ ژنان"

نوران ئەسلان: "ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئێمەی ژنان زۆر خراپ بوو، نە لە ڕووی ئابووری و نە لە ڕووی کولتوورییەوە، مرۆڤ ناتوانێت هاوسەنگی لە نێوان هیچ شتێکدا بکات، هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ئابوورییەوە، ئێمە ناتوانین خواستی منداڵەکانمان بەدیبهێنین. لەگەڵ هاتنی کەمترین مووچە، نرخەکانیش بەرزبوونەتەوە، خەڵکیش ناتوانن هیچ بکەن. کاتێک ژنێک تەنانەت ناتوانێت لە ماڵەوە مێزێک ئامادە بکات و ئەگەر کەسانێک لە دۆخەکە تێنەگەن، توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکەن، ژنان لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە، چونکە کۆمەڵگەی ئێمە ڕۆڵێکی بە ژن بەخشیوە. هاوپشتی بۆ چارەنووسی ژنان پێویستە، ئەگەر ژنان کۆببنەوە و بەرهەم بهێنن، پشتگیرییەکان گەشە دەکەن.

 

ساڵی ٢٠٢٢ لە ساڵانی ڕابردوو خراپتر بوو

دیلەک تەمیرجان: ساڵی ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زۆر خراپ بوو، داهاتی ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ، بەرهەمەکانیش گرانتر دەبن. پێشوەختە حوکمدانی زۆر هەیە، بە تایبەت بۆ ژنان. ژن وەک کۆیلەی پیاو سەیر دەکرێت، بەڵام بەو شێوەیە نییە، هەرگیز بەو شێوەیە نابێت. کاتێک کۆیلایەتی قبوڵ ناکەین، یان دەکوژرێین یان ڕووبەڕووی سەختی دەبینەوە. لە دیوی ئابوریشدا ژنان دەخرێنە پێشەوە، دەبینین ساڵی ٢٠٢٣ زۆر خراپتر دەبێت، نرخی کاڵاکان بەرز دەبێتەوە و هەمووان ئەم شتە دەبینن بەڵام لەبەر ئەوەی دەترسن ناتوانن قسە بکەن.

 

"پێویستە ژن ئەو زوڵمەی دەیبینێت، دەریبخات"

لایقە پاموک: ئەمساڵیش دیسانەوە بە سەختی ئابووری و بارودۆخی ژیان و کۆمەڵکوژی و شەڕەوە تێپەڕی، هیوادارم ساڵی ٢٠٢٣ بە ئارامی تێپەڕێت و ساڵێک بێت کە ژن نەکوژرێت و ژمارەی ژنان زیاتریش زیاد بکات، هێشتا هەمان ئەو کەمترین مووچەیە بەدەستدەهێنم کە سێ ساڵ لەمەوبەر وەرمگرتبوو. لەم ڕۆژانەدا کەس بە کەمترین مووچە کار ناکات، لە وڵاتی ئێمەدا ئەو دڕندەیی و دەستدرێژییەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە دیارە، بەشێکی لە میدیاکانەوە پیشان دەدرێت، بەڵام لایەنێکیش هەیە کە نیشان نادرێت. بەهۆی زوڵمی کۆمەڵگە و بنەماڵە و ترس، ئەم ڕووداوانە سەبارەت بە ژنان شاراوەن. من لە دیوی شاردنەوە نیم، ئەگەر ژنێک ڕووبەڕووی ستەم و ناعەدالەتی بووەوە، پێویستە لە هەموو شوێنێک قسە بکات، ئەمە تاکە ڕێگایە کە دەتوانین کۆتایی بەم دۆخە بهێنین.

 

"تا ئەم دیکتاتۆرە بوونی هەبێت ژیان قورس دەبێت"

پەرشین لەیلا ئوچەناک: ساڵێکی زۆر خراپ بوو، کەس نەیتوانی بژێوی ژیانی دابین بکات، ئابووری بە هیچ شێوەیەک باش نییە، من هیچ هیوایەکم بە ساڵی ٢٠٢٣ نییە، تەنیا ئاشتیم دەوێت، من دەمەوێت ئازادی ژن بەدیبێت و شەرم لە کوشتنی ژن دەکەم، من هیچ لەبارەی پیاوەوە ناڵێم، وەک کۆمەڵگەیەک لە لێواری لەناوچوونداین، ژن هیچ مافێکی نییە.

 

"با بڵێین 'وەستن' لە کوشتنی ژنان"

فیدان پاموک: ئەمساڵ نەمتوانی هیچ شتێک بۆ خێزانەکەم و نە بۆ خۆم بکڕم، کار دەکەم و ئاگاداری خێزانەکەمم، بارودۆخی ئێستا زۆر سەختە، تەنانەت ئەگەر چەند کەسێک لە خێزانێکدا کار بکەن، خەڵکی ناتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن، لە ماڵ و لە هەموو شوێنێک قورسترین بارگرانی لەسەر پشتی ژنە،  ئەمساڵ کام کەناڵی تەلەفزیۆنی من تەماشام کرد کۆمەڵکوژی ژنانی تێدابوو، ئەو دۆخە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ بەسە، تا کەی، با بڵێین 'بەسە' بۆ ئەم دۆخە.