بۆ پاڵپشتی لە ڕاپەرینی ئێران، ئەڵمانیا بڕیارێک لە دژی ئێران دەدات

وەزارەتی ئابوری ئەڵمانیا، گەرەنتی قەرزی ھەناردە و وەبەرھێنانی بازرگانی لەگەڵ ئێران ھەڵدەپەسێرێت، ٤٣ پەرلەمانتاریش داوا دەکەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی ئابوری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وەک پشتیوانییەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران، گەرەنتی قەرزی ھەناردە و وەبەرھێنانی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە تەواوەتی ھەڵًدەپەسێرێت، تەنھا بۆ حاڵەتەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ چاوپۆشی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەھۆی مەترسی لە ڕادەبەدەری ڕەوشی ئێران  پلانی ئابوری و بەتایبەت گفتوگۆکان لەبارەی کێشەکانی ووزە ڕادەگرێت.

 

هاوکات ٤٣ پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات لە پەرلەمانی ئەڵمانیا داوایانکرد، سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان، بەوتەی ژمارەیەک پەرلەمانتار، دەسەڵات لە ئێران بە سەرکوتکردنی گەلەکەی بەرگری لەمانەوەی دەکات و شەرعیەتی لەدەستداوە.