ڤاکسینێک مەترسی ئەنفلۆنزا کوشندەکەی سەر منداڵان کەمدەکاتەوە

ڤاکسینێکی پڕژاندنی لووت کە منداڵەکان لە دژی ئەنفلۆنزا دەپارێزێت، لەوانەیە یارمەتی پاراستنیان بدات لە دژی هەوکردنی "ستریپ ئەی".

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لە هەوکردنەکانی گروپی "ستریپ ئەی" لە بەریتانیا هەیە، نیشانەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و قورگ ئێشە و سەرئێشەی لەگەڵدایە، زۆربەیان نەرمن و بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن، زۆربەی کات لەگەڵ ئەنتی بایۆتیکەکان، بەڵام جاروبار هەوکردنەکە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان، لە مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا ١٨ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا "UKHSA" ڕایگەیاند، دەرکەوت کە ڕێژەی "ستریپ ئەی" لەو ناوچانەی کە ڤاکسینەکە پێشکەش بە هەموو منداڵانی تەمەن سەرەتاییکراوە. کاتێک بۆ یەکەم جار بەکار دەهێنرێت، کەمترە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، کە منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ و کەسانی سەرووی ٨٥ ساڵ لاوازترین گروپی تەمەنن و ئەگەری تووشبوونیان بەو ئەنفلۆنزایە هەیە، هەربۆیە لە قۆناغی سەرەتای ڤاکسینەکە گرنگی بەو تەمەنانە دەدرێت.

 

پزیشک جەیمی لۆپێز بێرنال، لە " UKHSA" وتی: ئەو منداڵانەی ئەنفلۆنزا دەگرن مەترسی زیاتریان هەیە لە تووشبوونی دواتر، لەوانەش گروپی ستریپ ئەی، بۆیە ئەم ئەنجامانە هێشتا هۆکاری زیاتریان بۆ دایک و باوکی منداڵە شیاوەکان دابین دەکات.