بنەماڵەی شەنیاشار: داواکاری ئێمە دادپەروەرییە

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەریت شەنیاشار، کە بە برینداری لە هێرشەکەدا ڕزگاری بووە، لە ٦٢٤هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو، لە ڕۆژی ٦٢٤هەمین ڕۆژیدایە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە کاتژمێرەکانی زووەوە دەستیان بە ئێشکگری کرد، لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیان پەیامێکیان بڵاوکردەوە، بەمشێوەیە، "باوەڕمان بە خۆمان هەبوو و کەوتینە ڕێ، داواکاری ئێمە دادپەروەرییە، بە تێکۆشان ڕاستییەکان دەرکەوتن، چاوەڕێی بڕیارێکی دادپەروەرانەین کە ئێستا لە دادگای تێهەڵچوونەوە دەربچێت".