لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٣٦ ژن کوژران

بەپێی ئامارێکی توندوتیژی دژی ژنان کە ئاژانسی ژن نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا پیاوان بەلایەنی کەمەوە ٣٦ ژنیان کوشتووە و ٦ ژنیش کە هەوڵدراوە لەلایەن پیاوانەوە بکوژرێن، کوژراون، هەروەها ٢١ ژن و ٧ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدا

 ناوەندی هەواڵ

 

هیچ کەمبوونەوەیەک لە ئامرەکانی کوشتنی ژنان لە تورکیادا نییە و هەموو مانگێک ئاماری توندوتیژییەکان زیاد دەکات، بەپێی ئەو ئامارەی مانگی تشرینی یەکەم کە لەلایەن ژن نیوزەوە کۆکراوەتەوە، پیاوان بەلایەنی کەمەوە ٣٦ ژنیان کوشتووە و هەوڵی کوشتنی ٦ ژنیان داوە، ٢١ ژن و ٧ منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوکات ٢١ ژن لایەن ئەو پیاوانەی هاوسەرگیریان لەگەڵ کردوون، چوار ژن لەلایەن پیاوەوە کە نەیان ناسیون، ٦ ژن لەلایەن پیاوانی خزمیانەوە، و ٥ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کە دەیان ناسن، کوژراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ٢٠ ژن بە چەک و ٦ ژن بە کەلوپەلی بریندارکەر و ٨ ژن بە ئەشکەنجە و شێوازی تر کوژراون، ژنێکیش بە هەردوو چەک و کەلوپەلی بریندارکەر کوژراوە.

 

کوشتن لە ئەنقەرە لە پلەی یەکەمدایە

بەپێی ئامارەکە، ٨ ژن لە ئەنقەرە، ٧ لە ئیستەنبوڵ، سێ لە خارپێت، دوو لە مانیسا، یەکێک لە ئایدین، یەکێک لە دەنیزلی، یەکێک لە موگڵا، یەکێک لە ئەدەنە، یەک ژن لە ئیزمیر، یەکێک لە ئەرزرۆم و یەک لە ئیسپارتە و یەک لە ماردین و یەکێک لە کۆجائەلی، یەک ژن لە سێواس و یەک لە کرکرالەری و یەک لە ئەنتاڵیا و یەکێک لە قەیسەری و یەکێک لە یۆزگات و یەکێک لە ڕەحا و یەکێکیش لە چەنەکاڵە کوژراون.