لە ٥٥١هەمین ڕۆژدا پەرلەمانتارانی جەهەپە سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد

پەرلەمانتارانی جەهەپە لە ڕۆژی ٥٥١ی چالاکی ئێشکگری بنەماڵەی شەنیاشاردا سەردانی چالاکییەکەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا، "با دایکمان هەرگیز نیگەران نەبێت، بەدڵنیاییەوە دادپەروەری بۆ ئەم خاکە دەهێنین".

ڕەحا

 

ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە ٥٥١ەمین ڕۆژیدا لەبەردەم دادگای ڕەحا بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شانیاشار لەسەر دیواری "گۆشەی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار" ئەو وێنانەیان هەڵواسی کە بۆ "پێشانگای دادپەروەری" لە کاتی چاودێری داددا گیراوە و لافیتەی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار، دادپەروەری بۆ هەمووان"یان بەرز کردەوە.

 

شاندی جەهەپە، کە پارتێکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، پێکهاتبوون لە جێگری سەرۆکی جەهەپە، ئەحمەد ئاکین پەرلەمانتاری بالیکەسیر، عەزیز ئایدینلیک پەرلەمانتاری ڕەحا، مەحمود تەنال پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ و چەندین کەسی دیکە سەردانی ئەو خێزانەیان کرد. لە سەردانەکەدا، فەرید شەنیاشار شاندی جەهەپەی لە کۆمەڵکوژییەکە و دۆسیەکە ئاگادار کردەوە و وتی: "جگە لە دادپەروەری هیچی ترمان ناوێت". مەحمود تەنال، پەرلەمانتار، بەڵێنی بە بنەماڵەکە دا و وتی: با دایکمان هەرگیز خەمی نەبێت، بەدڵنیاییەوە دادپەروەری بۆ ئەم خاکە دەهێنین.