گروپە وەرزشییەکانی بۆلینگ و بلیارد بەپێی ڕەگەز جیاکرانەوە

بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی لاوان لە تاران داوای لە بەڕێوەبەرانی دوو گروپی وەرزشی بۆلینگ و بلیارد کرد کە چالاکی وەرزشیی تێکەڵاوی ژن و پیاو ڕابگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاراستەی جیاکاریی ڕەگەزی زاڵ بووە بەسەر کۆمەڵگەی ئێرادان و بە تایبەت وەرزش و دیاریکردنی شوێنەکانی وەرزش و خراونەتە بەرنامەوە کە ئەو دوو ڕەگەزە لەیەکتر جیابکرێنەوە، یەکێک لە وەرزشەکانیش، وەرزشی خێزانیی بۆلینگ و بلیاردە کە کاریگەری خراوەتە سەر.

 

 دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆمەڵگەی ئێران مۆڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، کە تیایدا ژن و پیاو بە شێوەی تێکەڵاو وەرزشیان دەکرد، جێگری سەرپەرشتیاری شوێنە گشتییەکان سنوردارکردنی وەرزشی بۆلینگ و بلیاردی ڕاگەیاند، ئەمە لەكاتێكدا بوو كە فیلمەکە گرێدراو بوو بە ڕاهێنانی یۆگا لەلایەن ژنان و پیاوانەوە، حكومەتیش بە بیانووی بڵاوكردنەوەی فیلمەکە لە ڕۆژی پەرەدان بە حیجاب دامەزراوە وەرزشییەكانی ئێرانی سنورداركرد.

 

جیاکاریی ڕەگەزی لە ئێران مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، ئەم ڕەوتە پاش هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی چڕتر بووەتەوە. کۆماری ئیسلامی بە سیستمی پیاوسالارییەوە هەوڵ دەدات ژنان لە چالاکی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و لە گۆڕەپانی گشتی دوور بخاتەوە.