کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە زانکۆی ڕۆژئاوا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان، کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری ٧ ڕێکخراوی ژنان بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار و بەدروشمی "بە یەکڕیزی ژنان، دەسکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین و پەرەی پێدەدەین" بەڕێوەچوو.

 قامیشلۆ

 

بە بۆنەی دەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان، کۆنگرەی ستار کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  بە دروشمی "بە یەکڕیزیی ژنان، دەسکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین و پەرەی پێدەدەین"، بە بەشداری ٧ ڕێکخراوی ژنان بە ناوەکانی، ژنانی کۆمەڵەی زینۆبیا، کۆمەڵەی ژنانی سوریا، ئەنجومەنی ژنانی باکور، ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنۆلۆژی، کۆنگرەی ستار و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە ئەمڕۆ لە زانکۆی ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ دەستیپێکرد و ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لە درێژەی کۆڕبەندەکەدا زۆرینەی ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەی ئۆنلاین دەشدار دەبن، کۆڕبەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوار پانێڵ پێکدێت.

 

بەشی یەکەمی پانێڵەکە لەبارەی دۆخی ژنان و ئاست و ڕێکخستنی پێش شۆڕش لەلایەن سەرۆکی پێشووی کانتۆنی عەفرین، هێڤی مستەفا هەڵسەنگێندرا.

دەتوانین بڵێین ژن لە مێژوودا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و لە هەموو ئەو جەنگانەدا کە لە جیهاندا ڕوویانداوە جێگەی خۆی گرتووە، زۆرێك له‌ ژنان له‌ بواری سیاسیدا به‌رپرسایه‌تییان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ده‌ستی ژنان سه‌ندران. لە بواری سیاسەتدا ژنان دوورخرانەوە، لە بواری ئابوریدا کاری ژنانیان بردە ماڵەوە و بێ ڕۆڵیانکردن لە بواری ڕێکخستندا، ئەمەش بۆ ماوەیەکی زۆر درێژەی کێشا و چەندین دەرئەنجامی خراپی بۆ چارەنووسی ژنان بەدوای خۆیدا هێنا.

 

بەشی دووەمی پانێڵەکە لەبارەی چۆنیەتی ڕێکخستنی ژنان لە شۆڕشدا لەلایەن هاوسەرۆکی پەیەدە، ئاسیا عەبدوڵا هەڵسەنگێندرا.

ئەمڕۆ شۆڕشی ئێمە خاوەندارێتی بەهای تەواوی ژنانە. چۆنێتی بڕیارە ستراتیژییەکانمان لە ماوەی دەیەی شۆڕشدا، میراتی کاری ژنان بوو. ئه‌مڕۆ ئه‌و ژنانه‌ی ماندوو بوون له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌ و به‌شه‌کاندان و ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی کۆڵنه‌دان و خۆڕاگرییان بوو. دەتوانین لە سەرەتای شۆڕشدا بڕیاری ستراتیژی بدەین، ئەگەر ئێمە لەدژی ئەم هەموو یاسا و سیستمە دژ بە ژنان تێکۆشان نەکەین، ناتوانین شۆڕشەکەمان بەڕێوەببەین. بنەمای شۆڕشەکەمان خەباتی ژنان و ژنانی شۆڕشگێڕ بوو، بەتایبەتی لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا، لە کەسایەتی دیجلە و شیلان کۆبانێدا، سەدان ژن بۆ پاراستنی ژنان لەم قۆناغەدا پێشەنگایەتییان کرد و بوونە دەرفەتێکی گەورە بۆ ئێمە ببینە خاوەن ئیرادە و ناسنامە. خەباتی ژنانی شۆڕشگێڕ دژی تێڕوانینی هەڵە بوو، گۆڕانکاری زۆریان بە ئەنجامدا هێنا. ئەگەر ئێمە پاراستنی ژنانمان پێش نەخستبا، نەماندەتوانی بگەینە ئەم ئاستەی شۆڕشەکەمان. ئێمە ئامادەکاری ستراتیژیمان کردووە، ئەگەر خۆمان ڕێکنەخەین، ناتوانین مافی ژنان گەرەنتی بکەین.

 

له‌ به‌شی سێیه‌می پانێڵەکەدا ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان له‌ ١٠ ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، سەما به‌گداش هه‌ڵسه‌نگێندرا.

ئەم کۆڕبەندەی ئێمە نیشانەی ئیرادەی ژنانمانە و هیوای ئازادی هەموو گەلان لەڕێگەی شۆڕشی ژنانەوەیە. شۆڕشی ئێمە جێ پەنجەی خۆی لەسەر مێژووی بەرخۆدانی ژنان بەجێهێشت و یەکڕیزی هەموو گروپەکانی لەگەڵ خۆیدا هێنا. ژنان لەم شۆڕشەدا قوربانی زۆریان داوە و لە ڕووی پاراستن و بەهاکانی ئەم شۆڕشەوە قورسترین بارگرانییان لە شان گرتووە. بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار شۆڕشەکەمان ڕۆڵێکی گرنگی لە بواری سیاسەت و ڕێکخستندا بەدەستهێنا. شۆڕشی ژنان دوای چەندین ساڵ تێکۆشان، بوو بە ڕێگای بەرخۆدان بۆ هەموو ژنان. شۆڕشی ڕۆژئاوا ئیلهامی خۆی لە بزووتنەوەی ژنانی ئازاد وەرگرتووە. هەموومان دەزانین کە لە جیهاندا چەندین شۆڕش هەبووە، بەڵام هیچ شۆڕشێک شۆڕشێکی وەک شۆڕشی ژنانی نەهێناوەتە ئاراوە. شۆڕشی ئێمە ستراتیژی سیاسەتی ژنانی پەرەپێداوە، زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان پەیوەست بوون بەو کارەوە و دەیانتوانی فیگەرێک لە ژنانی سیاسی بنیات بنێن. بۆ ئەوەش ژنان ڕۆڵیان هەبوو لە بنیادنانی یەکگرتوویی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنی کێشەکاندا.

 

لە بەشی چوارەمی پانێڵەکەدا، لەبارەی ژنانی نێودەوڵەتی پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکەن، لەلایەن هونەرمەند ڕۆژدا داندارا هەڵدەسەنگێندرێت

زۆرێک لە خەباتکاران هیواخوازن ژیان ڕزگار بکەن و بیگۆڕن بۆ واقیعەکەی. گەلی کورد و شۆڕشی ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان بە ئیرادەیەکی گەورەوە ئیرادەی ژنانیان بەهێزتر کرد. ژنان دژی ئیمپریالیزم خەباتیان دەکرد و ژنانیان کردە نموونەی دەستکەوتەکان. کاتێک ئێمە وەک ژن سەیری خۆمان دەکەین بۆمان دەردەکەوێت کە بەڕاستی شۆڕش ئێمەی هێنایە دونیا. ئێمە لە شۆڕشدا خۆمان دەبینین و دەمانەوێت لە ڕێگەی چالاکی ڕۆژانەمانەوە خۆمان بناسین، پیاوسالاری هێرش دەکاتە سەر جەستەی ژنان و نەخۆشیان دەکات، بۆیە پێویستە گوزارشت لە کلتوری خۆمان بکەین و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە کار بکەین. ئێمە وەک ژنانی شۆڕشگێڕ پێویستە خەبات بکەین و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ هەموو ژنان بنیادبنێین.

 

کۆڕبەندی ژنان بەردەوامە بە گفتوگۆ...