هەڵەبجە، بە گردبوونەوە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ داوای موچەکانیان دەکەن

فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوە دەکەن و ئاماژەیان بەوەدا ناکرێت هەموو مانگێک بۆ وەرگرتنی مووچە ئێمە بچینە سەر بانک و گردبوونەوە بکەین.

هەڵەبجە

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە لە شاری هەڵەبجە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای مووچەی مانگی حوزەیرانیان کرد کە تا ئێستا وەرنەگیراوە.

 

ماوەی مانگێک بەسەر وەرگرتنی مووچەی خوێندنی باڵادا تێپەڕیوە، بڕیار بوو پێش جەژنی قوربان سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەربگرن، بەلام تاوەکو ئیستا مووچەی چەند وەزارەتێک وەرنەگیراوە و حکومەتیش لە پلانیدایە خشتەی موچەی مانگی حەوت بڵاوبکاتەوە، لەو بارەیەوە سۆزان ئەحمەد، فەرمانبەر، بۆ نوژنها دوا و وتی: دوای بایکۆتی دەوام و مانگرتن دوو مووچە وەرگیراوە، بەڵام ئێستا دەبوو پیش جەژن مووچە وەربگیرێت، تاکەی بەم شێوە بین، حکومەت گوێی نەماوە بۆ گوێگرتن، تاوەکو ئەمکاتە پارە نییە و ئەگەر حکومەت خوێندنی باڵا بە زیادە دەزانێت با لاببرێت.

 

"ناکرێت هەموو مانگێک بە چوونە سەر بانک مووچە وەربگرین"

لەیلا عەزیز، فەرمانبەریکی ترە و باس لەوەدەکات، حکومەت وەک دەرۆزەکەر سەیری فەرمانبەر دەکات، ناکرێت هەموو مانگێک مان بگرین و خۆپیشاندان بکەین و بچینە سەر بانکەکان ئەنجا مووچەمان پێبدرێت، داواکاریشن یان لە لیستی مووچە ناویان بسڕدرێتەوە، یان پێشبخرێت و لە کاتی خۆیدا مووچەیان پێبدرێت.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا مەریوان مەحمود، مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند کە گرفتەکانیان زۆرن و ناچارن بەم شێوەیە گردبوونەوە بکەن، "لێرە دەسەڵات تێکەڵ بووە بەسەر یەکدا، نازانین ڕوو لە کوێ بکەین، کە دەچینە بانک بێ وەڵامن و دەڵێن هیچ هیوایەکیش نییە لە ئێستادا مووچە بدرێت".