بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور

بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆریای باکووردا، چۆی هون سون دەبێتە وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکووردا، هەڵبژاردنی چۆی هون سون بە وەزیری دەروەی کۆریای باکوور ڕاگەیەندرا و دەبێتە شوێنگرەوەی بەرپرسی سەربازی، ڕی سون غون.

 

چۆی هون سون، دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری نزیکی کیم جۆنگ ئوون بوو لە کاتی گفتوگۆی ناوکی ئەتۆمیدا لەگەڵ ئەمریکا، هەروەها وەک جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوە و توێژەر و بەرپرسی وەزارەتی دەرەوە کاریکردووە و کاری وەرگێڕانی بۆ دانیشتن و گفتوگۆی شەش قۆڵی نێوان واشنتن و پیونگ یانگ کردووە.

 

لە ساڵی ٢٠١٦دا وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی باکووری ئەمریکا دەستنیشان کرا و لە ساڵی ٢٠١٨دا بووە جێگری وەزیر، چۆی ئەزمونێکی بەرچاوی هەیە لە دانوستانی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان.

 

ئەم دانانەی چۆی سون هوی وەک وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لەکاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاگادارکراوەتەوە لەوەی کۆریای باکوور ئامادەیە بکات بۆ تاقیکردنەوەی ناوەکی حەوتەم.