کۆنفرانسی ژنان لە غەزە بە تیشک خستنەسەر کێشەکانی ژنان کۆتایپێهات

کۆنفرانسی ژنانی فەڵەستینی بە دانانی نەخشەڕێگە و بناغەی دامەزراندنی پڕۆژەی ماڵی ژنان لە کەرتی غەزە کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.

نەغم کەراجە

 

غەزە- بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە دامەزراوەکانی ژنان و چالاکوانانی ئیتاڵی، ٦ی حوزەیران کۆنفرانسی ژنانی فەڵەستینی لە کەرتی غەزە بۆ خستنەڕووی ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی مۆدێلی بەڕێوەبەریی جیهانی و بەرەنگاربوونەوەی کە ژنان دەیکەن بەتایبەت لە کەرتی غەزە کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا

 

لەمیانەی ئەو کۆنفرانسەدا نوێنەری بەشی ژنان لە فیدراسیۆنی گشتی سەندیکاکانی بازرگانی فەلەستین، ئیعتیماد ئەبو جەلالە وتی: "ئەم کۆنفرانسە ئاستێکی زۆر باشی هەیە، چونکە بۆ یەکەمجارە شاندێکی دەرەوە لەگەڵ جەماوەرێکی زۆر لە دەزگاکان لە چەندین وڵاتانی جیاوازەوە هاوخەمی ژنانی فەلەستینین، لەنێوان ژنانی فەڵەستینی و جیهاندا کردەی تاوانکاری باو هەیە، وەک توندوتیژی، چونکە ئەوان بە لاوازترین پەیوەندی ناو کۆمەڵگاکان دەزانن."

 

هەروەها ئەو ژنە هیوای خواست ڕێگەیەک هەبێت بۆ دەرچوونی ژنان و دروستکردنی ماڵێک بۆ ژنان لە غەزە و وڵاتانی دیکە و بۆ دەربازبوون لەو زیندانەی تێی کەوتوون.

 

شەفیقە تەلولی، کۆمیسیاری ژنانی باکووری غەزە، پەیامێکی ئاراستەی شاندی ئیتاڵی کرد و تیایدا وتی: "دەمەوێت شاندی ئیتاڵی دەنگی ئەو ژنە چەوساوانە بگەیەنێت کە بەهۆی هێرشە دووبارە و بەردەوامەکانەوە لە کەرتی غەزە کارەساتێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش گەورەترین قورسایی و بەرپرسیارێتییە لە پاراستنی خێزانەکاندا و هیوادارم زوڵم و پەراوێزخستنی ڕۆڵی ژنان کۆتایی پێبێت."

 

وێنەگری ئیتاڵی کارۆلینا مێنکۆسی وتی: "من زۆر خۆشحاڵ بووم کە لە کەرتی غەزە بووم و بەشداری ئەم کۆنفرانسەم کرد، زیاتر هەستم بە سەرسوڕمانکرد کاتێک لێکچوونێکی گەورەم بینی لە نێوان ئەو دوو کلتوورەدا و وانەیەکی باشم وەرگرت لە هێز و بوێریی ژنانی غەزە، هیوای بەردەوامی دۆستایەتی نێوان ژنانی فەڵەستینی و ئیتاڵیا دەخوازم."

 

مارتینا میسترۆفتی، ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند، وتی: "ئەزموونێکی دەوڵەمەند و بەسوود بوو، بەتایبەتی کە یەکەمجار بوو ئەزموون و لێهاتوویی خۆم پێشکەش بە ژنانی گەنجی غەزە بکەم، هەروەها یەکخستنی گەنجان لە کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا جەختی لەسەرکرایەوە."

 

ئەوەشی خستەڕوو کە فاکتەری هاوبەشی دۆزیوەتەوە لە نێوان ژنانی فەڵەستین و ئیتاڵیادا لە ڕووی ئازارەکانیانەوە سەرەڕای ڕەهەندە جوگرافییە جیاوازەکان و هۆکارەکانی کێشەکان، بەڵام هەموویان هەمان ئامانجیان هەبووە لە پشتیوانی ڕاستەقینە بۆ دۆزی ژنان لە کاتی شەڕدا.