دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژنامەنووس دەترسێت؛ دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران

دەوڵەتی تورکیا دوو ڕۆژنامەنووس لە ئەنقەرە و ئامەد دەستگیردەکات و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسان لە باکووری کوردستان و تورکیادا بەردەوام ڕووبەڕووی ئاستەنگی و ڕێگریکردنی کارکردنیان دەبنەوە، دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژنامەنووسان دەترسێت بۆ ئەوەش لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و ڕووماڵەکانیان ڕۆژنامەنووسان دەستگیر دەکات.

 

دەوڵەتی تورکیا لێکۆڵینەوە لە هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان، بێریڤاڵ ئاڵتان ڕۆژنامەنووس لە ئەنقەرە و دیجلە موفتی ئۆغلو لە ئامەد دەکات.

 

دیجلە موفتی ئۆغڵو، سەرنوسەری ئاژانسی میزوپۆتامیا و سەرنووسەری کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات-DFG سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکرا، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەی لە ئامەد و گەڕان و پشکنین کرا، دواتر داوا کرا دیجلە موفتی ئۆغلو ئیفادە بدات.

 

دوای سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد بۆ دانی ئیفادە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ڕانەگەیەدراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە سکاڵایەکی دژی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیای ئەنقەرە، بێریڤان ئاڵتان، لەسەر ڕاپۆرتێک بە ناوی "لە ئەنقەرە هێرشی ناسیۆنالیستی بۆ سەر خێزانی کورد: ژنان و منداڵان لە گەڕەک دەرکراون" تۆمار کرد و بە تۆمەتی "خەڵک بەرەو توڕەیی و دوژمنایەتی ئاڕاستە دەکات" لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.

 

بێریڤان ئاڵتان ئیفادەکەی خۆی پێشکەشی لقی ئاسایشی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە کرد.