هەڵەبجە، منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دیارییان پێدەبەخشرێت

ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە و لە جیهاندا باس لە کێشە و گرفت، ماف و دەستەبەری ژیانی منداڵان دەکرێت و یاد دەکرێتەوە، لە شاری هەڵەبجەش دیاری بەسەر منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا بەخشرایەوە.

هەڵەبجە

 

ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە ڕێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ، کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و شەلەل دەماخ، دیاری بەسەر منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سنوری سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەخشییەوە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە.

 

سومەییە ساڵح، کە دایکی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، وێڕای پیرۆزبایی لە منداڵان، بە گرنگی زانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەربکرێنەوە و هەوڵ بۆ دڵخۆشکردنیان بدرێت.

 

ئاشتی عەبدوڵا، دایکیکی ترە و منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە، دەستخۆشی لە ڕێکخراوەکە کرد کە توانیویەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەر بکاتەوە و بتوانێت بە دیارییەکانی دڵیان خۆشبکات.