ژنانی ئێزدی بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە مەیدانەکان دەبن

ژنانی ئێزدی لە شەنگال هەنگاو بە هەنگاو سیستمی خۆیان دامەزراندووە و تا دێت بەهێزتر دەبن، دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک تێدەکۆشن و تێکۆشانیان دەکەنە تۆڵەسەندنەوەی ئەو ژنە ئێزدییانەی کە لەلایەن داعشەوە کوژراون.

ئەمیرە زۆزان

 

شەنگال-  ژنانی ئێزدی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لایەن چەتەکانی داعشەوە هێرشیان کرایە سەرو ڕووبەڕووی گەورەترین هێرش و توندوتیژی بوونەوە، ڕۆژبەڕۆژ بەدروستکردنی سیستمی بەرگری خۆیان لەهەموو بوارەکانی ژیان و بەگژداچوونەوەی توندوتیژییەکانی دەوڵەتی پیاودا تێدەکۆشن، نیدال حەمۆ ژنێکی گەنج لە ناوەندی چاند و هونەری ستیا نەخشان بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان قسەی کرد و باسی لە تێکۆشانی ژنانی ئێزدی کرد لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک و لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە مەیدانەکان دەبن.

 

"فشار لەسەر ژنان لەناو کۆمەڵگەکەماندا زیاد بوو"

نیدال حەمۆ باسی لە دۆخی ژنانی ئێزدی کرد پێش ئەوەی سیستەمی خۆپاراستن و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی دروست بکەن و وتی: "توندوتیژی دژی ژنان لە ئاستێکی بەرزدا بوو لە کۆمەڵگەکەماندا لە هەموو شتێکدا، هاوسەرگیری لە کۆمەڵگەدا لە تەمەنێکی زوو کە ئەمەش کێشەیەکی بە ئازارە بە هۆی زۆرداری لەسەر ژنان لە کۆمەڵگەدا، کاتێک ژنان لە تەمەنی زوودا هاوسەرگیری دەکەن، هێشتا منداڵن، منداڵیان دەبێت و زۆر ژنیش هەن کە دوای ئەوە ئازاد دەکرێن و بەو هۆیەوە زیانێکی گەورە بە ژن و منداڵەکەش دەگات، ئەم ڕووداوانە زۆر جار لە پێش فەرماندا بوون، بەڵام بەداخەوە هێشتا بوونیان هەیە، لەرابردوودا مافی ژنان لەقسەو بڕیارداندا بەرز نەبووە بۆ نموونە هیچ هونەرمەندێکی ژن بوونی نەبووە ئەگەر هەشبووبێت کەم و شاراوە بووە ئەمە لەفشاری پیاوان و سیستمەوە دێت بۆ سەر ژنان".

 

"ئێمە لە مەیدانەکان دەبین"

نیدال حەمۆ لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە تا کۆتایی درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدەن و وتی: "وەک گەنجانی ئێزدی لە دوای ئەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆمان زانی کە چۆن مێشکی پیاوان ژنان لە ڕێگەی هونەرەوە کۆیلە دەکات، وەک لە فیلم ڕیکلامدا دەبیندرێت ئەمەش ئەو تێگەیشتنەی پیاو پێناسە دەکات کە ژن تەنیا بە جەستە دەبینێت وبە  بیر و هەستی خۆی نایناسێت، داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە بەرگری لە کلتور و سروشتی خۆیان بکەن لە دژی ئەو عەقڵییەتەی نێرینە و لە ٢٥ی تشرینی دووەم درێژە بە تێکۆشانی ئازادی بدەن".