لیڤەرپول پێشنیاری کۆتایی هێنانی توندوتیژی ڕۆژانەی دژ بە ژنان دەکات

جۆن ئاندرسۆن، سەرۆکی شارەوانی لیڤەرپول بەرنامەی کۆتایی هێنانی توندوتیژی ڕۆژانەی دژ بەژنانی شارەکە دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو زانیاریانەی لەلایەن ئەنجومەنی شارەوە تۆمارکراون بۆیان دەرکەوتووە کە لە نێوان ٢٥٠ هەزار ژندا، نزیکەی یەک لەسەر سێیان لە تەمەنی خۆیاندا توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.

 

جۆن ئاندرسۆن، سەرۆکی شارەوانی هۆشداری دا کە ئەو ژمارانە بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە، بۆیە پلانی نەهێشتنی توندوتیژی پێنج هەنگاوی سەرەکی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەروەها بەڵێنی دا کە ڕێگایەکی بەهێزتر بۆ ئەنجامدەران و دڵنیابوون لە هەستکردن بە سەلامەتی ژنان، بانگکردنی خراپەکاری و هەڵسوکەوتی نەشیاو لە پیاوان بگیرێتەبەر.

 

جۆن ئاندرسۆن بەڵێنی دا کە گۆڕانکاری بکات لە حوکمڕانێتی و لێپرسینەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەکارهێنراوەکان باشتر ڕاپۆرتیان پێ دەدرێت و پارەدانی بەردەوام بۆ خزمەتگوزاری قوربانیەکان دادەنرێت.

 

"خراپتر بووە"

ئەو وتی: "پێموانییە ئێمە زۆر جیاواز بین لە هەموو شارێکی تر، بەڵام لەماوەی بەسەربردنی دوو هەفتە لە نوسینگەکەمدا سێ ژن گیانیان لەدەستداوە، ئەوە پێشبینیکراو نەبوو بۆیە هەست بە بەرپرسیاری دەکەم وەک سەرۆکی شارەوانی شارەکە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو نمونانە زۆر دیارن و ژنان هەموو ڕۆژێک لە ئەنجامی توندوتیژیدا دەمرن، چ دەستدرێژیی خێزانی بێت یان بە تاوانی هێرشی چەک و چەقۆ بێت، وتیشی: "ئەمە رووداوێکی ڕۆژانەیە و خراپتر دەبێت".