ئەمڕۆ سلێمانی ساڵیادی ناگیهان ئاکارسەل بەرز ڕادەگرێت

یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، نووسەر و ڕۆژنامەنووسە و لە شاری سلێمانی بە چالاکی جیاواز یادەکەی بەرز ڕادەگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، بۆ بەرز ڕاگرتنی یەکەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لەلایەن میتی تورک و بە هاوکاری سیخوڕی ناوخۆیی تیرۆر کرا، ئەمڕۆ چەند چالاکییەک بەڕێوەدەبات.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر لە کاتژمێر ٠١:٣٠ـی پاشنیوەڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی و هەمان شوێنی شەهیدبوونی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین"، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بەڕێوە دەچێت.

 

لە هۆڵی خاک مەراسیمێک ساز دەکرێت

هەر ئەمڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت و ڕێکخەرانی مەراسیمەکە ئاماژەیان بەوەداوە، "بەشداریتان بەجێهێنانی ئەرکێکە بۆ ئازادی ژن و وەفایەکە بۆ شەهید زیلان و شەهیدانی ڕێگای ئازادی ژن و ئازادی کۆمەڵگە".