منداڵان و ژنان قوربانی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی کەرتی پزیشکین

کەرتی پزیشکی لە ئیدلب بەدەست پشتگوێخستنەوە دەناڵێنێت و ژنان و منداڵان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی بێباکیی پزیشک و پەرستاران یان بە جددی وەرنەگرتنیان لە سکاڵاکانیان و دەستنیشانکردنی بارودۆخی پزیشکییان.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب - زۆرێک لە ژنان لە کاتی منداڵبووندا تووشی توندوتیژی دەبن، کە بریتییە لەو توندوتیژییەی کە لەلایەن هەندێک لە کارمەندانی پزیشکی و پەرستارییەوە لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا ئەنجامی دەدەن بەرامبەر نەخۆشەکان، هەرچەندە لە زۆرترین کاتدا ئەو پێویستی بە پشتیوانی و چاودێری هەیە.

 

ژووری منداڵبوون یەکێکە لەو شوێنە دیارانەی کە ژمارەی قوربانییەکان تۆمار دەکات کە لەدوای پرۆسەی لەدایکبوون کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن یان تووشی ئاڵۆزیی جددی دەبن، ئەمەش بەهۆی پشتگوێخستنی باری تەندروستییان لەلایەن تیمی پزیشکییەوە.

 

ئەو پرۆسەی لەدایکبوونەی کە فیدا سانبوری تەمەن ٢٥ ساڵ بەسەریدا هات، جۆرێک بوو لە توندوتیژی و زەلیلکردن، دوای ئەوەی پزیشکەکە بە توندی ئازاری داوە و بەبێ بێهۆشکردن برینەکەی دوریوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە ئەم ئەزموونە دووبارە نەبێتەوە، بەتایبەتی کە توانای هەڵگرتنی کرێی نەخۆشخانە تایبەتەکانیان نییە، هەروەها نێوەندگیرییان نییە کە سەرنجی کارمەندانی پزیشکییان بۆ بهێنێت.

 

لە کاتێکدا حەنین شهادە تەمەن ٣٥ ساڵ، تا ئێستاش بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەو هەڵە پزیشکییەی لەبیرە کە لە سەرەتای مانگی نۆیەمی دووگیانیدا کە بووە هۆی لەدەستدانی کۆرپەلەکەی، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ دووگیانی و ئاڵۆزییەکانی تێکچوونی دۆخی تەندروستی.

 

حەنین شەهادە، سەبارەت بە وردەکاری ڕووداوەکەش ئاماژەی بەوەدا، کە پزیشکی چاودێر لە سەرەتای مانگی نۆیەمیدا ڕەتیکردەوە نەشتەرگەری لەدایکبوونی بۆ بکات و پشتگوێی خستووە، بە بیانووی ئەوەی هێشتا کاتەکەی نەهاتووە و بارودۆخی کۆرپەلەکەی جێگیرە، لە کاتێکدا حەنین شهادە هەستی دەکرد کە جوڵەی کۆرپەکەی وەستاوە لەکاتێکدا لە دۆخێکی سەختدابووە، کە بە مردنی کۆرپەلەکەی چەند ڕۆژێک پێش لەدایکبوونی کۆتایی هات.

 

لای خۆیەوە مەیسە خەتاب تەمەن ٣١ ساڵ ناتوانێت ئەو دیمەنانە لەبیر بکات کە لە ڕاڕەوی نەخۆشخانەیەکی گشتیدا ڕوویانداوە کاتێک ژنێکی بینی کە داوای یارمەتی لە کارمەندانی منداڵبوون دەکات بۆ تەواوکردنی پرۆسەی لەدایکبوون، کە زیاتر لە دوو ڕۆژی خایاند لە ناو ژووری منداڵبوون و تێکچوونی تەندروستی و گریان و هاوارکردنی توندی لە ئازاردا، هەموو ئەمانە بەس نەبوون بۆ ئەوەی ئاگاداری بێت، بەڵکو سووکایەتییان پێدەکرد و هاواریان لێدەکرد و تۆمەتباریان دەکرد بە زیادەڕەویکردن، بۆیە خوێنبەربوونێکی توند بووە هۆی مردنی لە یەک کاتدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی ڕوویدا زۆر بەداخەوە، تاوانێکی کەمتەرخەمییە لە پلەی یەکەمدا، قوربانییەکەی ژنێک بووە کە پێش ئەوەی کۆرپەکەی ببینێت، گیانی لەدەستداوە، نەخۆشخانە نین، بەڵکو کوشتارگەی مرۆڤن بە هەموو مانایەک".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە ژنان لە کاتی منداڵبووندا ناچارن ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت ببنەوە، وەک چاوەڕوانییەکی زۆر لە ڕاڕەوی نەخۆشخانەکان، یان دواکەوتنی پشکنینەکان، لە کاتی دیکەشدا هەندێکیان لەسەر زەوی یان لەسەر جێگا لە ڕاڕەوی نەخۆشخانەکان منداڵیان دەبێت بەهۆی نەبوونی جێگەی بەتاڵ و نەبوونی ئامێری گونجاو کە لەگەڵ پێداویستییەکانی ژنان بگونجێت.

 

سارا کەریم تەمەن ٣٦ساڵ، گلەیی لە شکستی سەنتەری پزیشکی لە کەمپی ئیدلب دەکات، کاتێک کوڕە پێنج ساڵانەکەی، سەمیر عەلی، دوای ئەوەی لە سەرەوەی تانکی ئاوەکەوە کەوتە خوارەوە، سەری شکاوە لە بەردەم چادرەکەیاندا، ئاماژەی بەوەشکردووە، " کەس لە سەنتەرەکە ڕووی لە ئێمە نەکرد بۆئەوەی هاوکاریمان بکات، دوای پێداگرییەکی زۆر، یەکێک لە پەرستارەکان هاوارێکی لێکردم و تۆمەتباری کردم بەوەی کەمتەرخەم بووم لە برینداربوونی کوڕەکەم، دواتر دەستیکرد بە کارکردن لەسەر پاککردنەوەی برینەکە و دوورینەوەی بەبێ بێهۆشکەر بە بیانووی ئەوەی کە لە نەخۆشخانەدا بەردەست نییە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی منداڵەکە ئازارێکی زۆر بچێژێت.

 

ئەو پسپۆڕە دەروونناسە تەمەن٤٤ ساڵە، وەلا حەمود، ئاماژەی بەوەشکرد، نکوڵی لە بوونی پشتگوێخستن و توندوتیژی لە کاتی منداڵبووندا ناکرێت، چ لە کەرتی پزیشکی تایبەت یان گشتیدا، بە تایبەت لە کاتی ئازاددا.

 

ڕوونیشیکردەوە، دووگیانی خۆی لە خۆیدا دیاردەیەکی ئاڵۆزە کە گۆڕانکارییە گەورەکانی جەستەیی و دەروونی لەخۆدەگرێت و لەنێو ئەو گۆڕانکاریانەشدا ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی دەروونی بەهێز و سترێس بۆ دایک، کە بەزۆری پەیوەندی بە گۆڕانی بەردەوامی باری دەروونی، ماندوێتی، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی هەیە، هەربۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ژنان بکرێت لەم قۆناغەدا، قۆناغە هەستیارەکەی ژیانی کە لە هەندێک سەنتەری منداڵبووندا ڕوودەدات کە بە توند مامەڵە لەگەڵ ئەو ژنە دەکەن کە سەرپەرشتی پرۆسەی لەدایکبوون دەکات، ئەمەش ئاشکرای دەکات مەترسی جەستەیی و دەروونی، پەڵەی درێژخایەن بەجێدەهێڵێت کە پاڵنەرە بۆئەوەی خۆی لە دووگیانی و ئامادەنەبوونی منداڵبوون بەدوور بگرێت، دواتر تووشی فۆبیای منداڵبوون و ترسی دووبارەبوونەوەی ئەزموونی پێشووی دەبێت.

 

ئەو پسپۆڕە دەروونناسە داوای لە ژنان کرد کە بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەو دەستدرێژیانەی کە بەرامبەر خۆیان و منداڵەکانیان ڕوودەدەن و باس لە ئەزموونەکانیان بکەن، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەوانەی پەیوەندیدارن نەک تەنها لە پشتگوێخستنی حاڵەتە نەخۆشەکان، بەڵکو بە جددی بەدواداچوون بۆ ئەو شتانە بکەن کە لە ژوورەکانی منداڵبوون ڕوودەدەن ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بابەتە وەک پرسێکی هەستیار کە پێویستە چارەسەر بکرێت.

 

ناوبراو جەختی لە پێویستی تەرخانکردنی سیستەمێکی چاودێری و لێپرسینەوەیەکی کاریگەر لە هەر نەخۆشخانەیەکدا کردەوە، بۆ قسەکردن لەگەڵ ژنان بۆ وەرگرتنی کاریگەرییەکانیان سەبارەت بە ئەزموونی منداڵبوونیان لە ڕێگەی کارمەندێکی تەندروستی کۆمەڵایەتی لە هەر نەخۆشخانەیەکدا، هەروەها دانانی سندوقی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەک یان سەنتەری پزیشکی، ڕێگە بە ژنان دەدات سکاڵا پێشکەش بکەن سەبارەت بەو توندوتیژیانەی کە بەرامبەریان ڕوویداوە و ئەم سکاڵایانە ڕەوانەی بەشی پەیوەندیدار بکەن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، ڕێگریکردن، ڕاستکردنەوەیان و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمەکان.