شانی لووک لەلایەن حەماسەوە کوژرا؛ بۆ چالاکی ئاشتی لەوێ بوو

ئەو ژنەی کە لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیرا، شانی لووکی تەمەن ٢٢ ساڵە، زانراوە کە شانی لووک لە کیبوتز یوریم بووە بۆ فیستیڤاڵی مۆسیقای ئاشتی.

ناوەندی هەواڵ

 

تەرمی ژنێکی نیوە ڕووت، کە دوای هێرشەکەی "تۆفانی ئاکسای" کە لەلایەن باڵە سەربازییەکانی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم کوژرا، لە پشتەوەی بارهەڵگرێک لەلایەن ئەندامانی حەماسەوە سوکایەتی پێکرا.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنەی کە تەرمەکەی شێواوە، شانی لووکی تەمەن ٢٢ ساڵە، کە هونەرمەندێکی فۆلکلۆری ئەڵمانییە و چووە بۆ ئیسرائیل بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی مۆسیقای ئاشتی. تۆماسینا وینتراوب لووک، ئامۆزای شانی لووک لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئیمەیڵ ئۆنلاین پشتڕاستی کردەوە کە ئەو وێنانەی لە میدیا دیجیتاڵییەکان بڵاوکراونەتەوە شانی لووکن.

 

"بۆ ئاشتی بەشداری فێستیڤاڵی مۆسیقا بوو"

تۆماسینا وینتراوب لووک ئاماژەی بەوەکرد، خێزانەکەی شانی لووک بە قژ و تاتۆکەیدا دەناسنەوە و وتی: هیچمان نەبیستووە، هیوادارین هەواڵی ئەرێنی بێت، بە دڵنیاییەوە ئەوە شانییە، بەشداری لە فێستیڤاڵی مۆسیقا بۆ ئاشتی کرد، ئەمە وەک کابووسە بۆ خێزانەکەمان.

 

دایکی شانی لووک: کچەکەم لەگەڵ کۆمەڵێک گەشتیار ڕفێندرابوو

کەناڵی سی ئێن ئێن ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند، ئەو ژنە شانی لووکە، لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شانی لووک هاوڵاتییەکی ئەڵمانی-ئیسرائیلییە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، دایکی شانی لووک، وتوویەتی: ئەم بەیانییە کچەکەم، شانی نیکۆڵ لووک، هاوڵاتییەکی ئەڵمانییە لە باشووری ئیسرائیل، لەلایەن حەماسەوە لەگەڵ کۆمەڵێک گەشتیار ڕفێندراوە، دیمەنێکمان نارد کە تێیدا بێهۆشە و ئۆتۆمبێلەکە بە دەوری کەرتی غەزەدا دەخولێتەوە، داواتان لێ دەکەین کە هەموو یارمەتی و هەواڵێکمان پێ ببەخشن.

 

ژنێکی دیکەی ئامادەبووی فێستیڤاڵەکە ڕفێندرا

لە کاتێکدا دەوترا کە فیستیڤاڵی مۆسیقا یەکێک بوو لەو خاڵانەی لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە هێرشی کرایە سەر، بەڵام وێنەیەکی دیکە، کە لە میدیا دیجیتاڵییەکان بڵاوکراوەتەوە، ژنێک لە پشت ماتۆرسکیلێکەوە نیشان دەدات، پیاوێکی چەکدار لێدەخوڕێت و هاوار دەکات "من مەکوژە"، ڕۆژنامەی The Mail لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر بابەتەکە ڕۆژی یەکشەممە نووسیویەتی، ژنەکە خوێندکارێکی تەمەن ٢٥ ساڵە بەشداری لە هەمان فێستیڤاڵدا کردووە.

 

لە لایەکی دیکەوە، حەماس ڕایگەیاند کە ئەو ژنەی کوژراوە سەربازێکی ئیسرائیلی بووە.