هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەکانی خۆر دەدرێت

زانایان هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەكانی خۆر دەدەن لە مانگی ئابداو داوا لە خەڵك دەكەن خۆیان بپارێزن.

ناوەندی هەواڵ


زانایان ڕایانگەیاندووە، لەم مانگەدا چەندین شەپۆلی موگناتیسی لە خۆرەوە لە زەوی دەدەن كە بەهێزییان جیاوازە، چواریان لە ئاستی G1ندان، یەكەم شەپۆل لە ڕۆژی ٣ی ئاب لە زەوی داوە و بەهێزییەكەی ٥ بووە، دووەمیش هەر ڕۆژی پێنجشەممە ٥.٥ پلە بووە، شەپۆلی سێیەمیش ڕۆژی ٨ی ئاب بووە كە ٧  پلە بووە، ڕۆژی ١٠ی ئابیش شەپۆلێكی تر لە زەوی دەدات كە ٦ پلەیە.


بەپێی زانیارییەكان، شەپۆلی موگناتیسی بریتییە لە شەپۆلی خۆر كە بەهۆی تەقینەوەی بەهێزی تیشكییەوە لە خۆرەوە دێت، بریتین لە گەردیلەی بارگاوی وەك و پڕۆتۆنەكان و ئەلكترۆنەكان كە چەندین كاریگەرییان هەیە، كاتێك دەگەنە زەوی لەگەڵ بەرگە هەوای زەوی كارلێك دەكەن و كاریگەرییەكان دروست دەكەن.

 

کاریگەری لە ژینگە دەکات
سەبارەت بە مەترسیەكانی ئاشکرا کراوە، ئەگەر هەیە كاریگەری لە ژێرخانی تەكنەلۆژی بكات و گۆڕانكاری خێرا لە بواری موگناتیسی دروست بكات، هەروەها لەوانەیە كاریگەری لە ژینگە بكات و مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت.

 

ئامۆژگاری خەڵک دەکرێت کە پێویستە خۆیان بپارێزن لەم مانگەدا ئەویش لە رێگەی "خواردنی تەندروست و خۆبەدوور گرتن لە كافایین و خوارنەوە كحولییەكان، هەروەها خواردنەوەی ئاوی پاك كە سودی بۆ لەش هەیە، لەگەڵ وەرزشی سوك و ئاسان و ڕاهێنانەكانی هەناسەدان.