چوار خوێندکار بە ٦ مانگ دوورخستنەوە سزادران

سزای ٦ مانگ دوورخستنەوە لە خوێندن بۆ چوار خوێندکاری زانکۆی دامغا لە کۆلێژی هونەر دەرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ڕاپەڕینانەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستیپێکرد لە حەوتەمین مانگیدا بەردەوامە، ڕژێمی ئێران هەموو ڕێگاکان تاقی دەکاتەوە بۆ سەرکوتکردنی ئەو ڕاپەڕینەی کە خوێندکارانیش پیشەنگایەتی دەکەن، ئەو خوێندکارانەی کە بەم دواییانە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە لە خوێندن دوور دەخرێنەوە.

 

بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی یەکێتی قوتابیان، چوار خوێندکاری زانکۆی دامغا بە ٦ مانگ دوورخستنەوە لە خوێندنی سینەما لە کۆلێژی هونەر سزادراون، سزاکەش لەلایەن لیژنەی پێداچوونەوەی دیسپلین پەسەند کرا.

 

ناوی ئەو خوێندکارانەی کە بۆ ماوەی ٦ مانگ لە زانکۆ دەرکرابوون ئەمانەن: بەھارە دەوانی، مۆبین یەعقوبزادە، مەهسا سولتانی و پەریزاد ئیسماعیلی.