دایکانی ئاشتی لە کاتی پیرۆزکردنی ٤ی نیساندا دەستبەسەرکران

لە ئیستەنبوڵ دایکانی ئاشتی کە ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد، لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجامدا چوار کەسیان دەستبەسەرکران، دوای لێدوان وەرگرتن ئازاد کران.

ئیستەنبوڵ

 

ئەمڕۆ ٤ی نیسان، لە ئیستەنبوڵ دایکانی ئاشتی و دایکانی دیکە رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد و لە ناوچەی کوچوک چەکمەجەی ئیستەنبوڵ لە گەڕەکی کاناریا بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" رێپێوانیان کرد و گوڵیان خستە ناو دەریاوە.

 

دوابەدوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکە پۆلیسى دەوڵەتى تورک هێرشیکردە سەر دایکان و لە ئەنجامدا چوار ژنیان دەستگیرکرد.

 

ئەو دایکانەی کە بردرانە بنکەی پۆلیس لە گەڕەکی کاناریا، دوای ئەوەی لێدوانەکانیان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" و "دژایەتیکردن لەگەڵ یاسای مەجلیس و خۆپیشاندان" لێوەرگیرا، ئازادکران.