گەرمیان، بۆ ٨ی ئادار سیمینار لە فەرمانگەکان پێشکەش دەکرێت
ڕێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان چەند چالاکییەک ئەنجام دەدەن و لە ٨ی ئاداریشدا گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، ڕێکخراوەکانی ژنان لە سنووری گەرمیان، ڕیزە چالاکییەک ئەنجام دەدەن و تێیدا ژنانی ڕەنجکێش بەسەر دەکەن و لە ڕێگەی سیمینارەوە هۆشیاری بڵاودەکەنەوە،
ڕێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان ڕۆژی ٧ی ئادار سەردانی ژنانی کارمەندی خۆبەخش لە ناوەندە تەندروستییەکانی گەرمیان دەکەن، هەروەها ڕۆژی ٨ی ئادار گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و لێدوانیان سەبارەت بە ٨ی ئادار و دۆخی ژنان دەبێت.
لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، سیمینارێک بۆ کۆی بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان لەسەر پرسی ژنان پێشکەش دەکەن.