کۆنگرەی ستار پەیامی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سوهەیلا قازی نارد

کۆنگرەی ستار پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سوهەیلا قازی، کچی قازی محەمەدی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە مهاباد بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بۆ کۆچی دوایی سوهەیلا قازی کە دوێنێ لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

 

سوهەیلا قازی کە لە ١١ی تەموزی ١٩٤١ لە مەهاباد لەدایکبووە، زیاتر لە 40 ساڵ لە تاراوگە ژیاوە.

 

سوهەیلا قازی، کە ساڵی ٢٠١٠ لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بەشداری کۆنگرەی ژنانی کورد بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی دیجلە "DIHA" ( کە ئاژانسەکە بە بڕیاری دەستووریی (KHK) داخرا)، وتبووی: من بە خەونی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەم دەژیم، ئەگەر یەکڕیزی و هاودەنگیمان بەدەست بهێنین سەر دەکەوین.