سوهەیلا قازی محەمەد کۆچی دوایی کرد

سوهەیلا قازی محەمەد، کچە گەورەی پێشەوا قازی محەمەدی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو سوهەیلا قازی محەمەد و کچە گەورەی پێشەوا قازی محەمەد، یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان، لە تەمەنی  ٨١ ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

 

سوهەیلا تەمەنی تەنها شەش ساڵ بوو کە باوکی لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی ئێرانەوە لە ڕۆژی ۳۱ی ئاداری ۱۹٤۷ لە سێدارە درا.

 

لە ڕۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠یشدا مریەم قازی، کچی پێشەوا قازی محەمەد لە تەمەنی ۷٤ ساڵی لە عەمان کۆچی دوایی کرد.