نامە لە ڕۆژنامەنووسێکی دەستگیر کراوەوە

ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز کە لە زیندانی سنجان دەستبەسەرکراوە، لە نامەیەکدا سەبارەت بە دۆخی زیندانەکان و تۆمەتی دژ بە ئەوان، نووسیویەتی: بەدوای دیموکراسی سەدەکانی ناوەڕاستدا دەگەڕێین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی لیکۆڵینەوەی نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرەوە کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد، ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز، حەبیبە ئەرەن و سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دیرەن یورتسڤەر، پەیامنێران بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شەهینلی، دەنیز نالیم، سەلمان گۆزەلیز و ئیمروڵا ئاجار دەستگیرکران، دوای چوار مانگ لە دەستگیرکردنیان دۆسیەی تۆمەتبار کردن لە دژیان ئامادەکرا.

 

ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز کە لە زیندانی ژنانی سنجانە، نامەیەکی لەبارەی تۆمەتبارکردن و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا ناردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەیانیان لە کاتژمێر ٠٨:٥٠ خولەکی بەیانی ٢٢ پاسەوان دەچنە زیندانەوە کە داواکاری گشتیش لە گەڕانەکاندا لەگەڵیاندایە، کەسێک وەک بڵێی چاودێری داواکاری گشتی دەکات کەلوپەلەکانیان پێ دەدات و گەڕانەکانیش هەڕەمەکین، ڕەنگە هەفتەی جارێک بێت و ڕەنگە سێ جار لە ژوورێکدا بگەڕێن، کامێراکان لە ناو ژوورەکاندا کراونەتەوە و گەڕانەکان بە کامێراوە ئەنجام دەدرێن، وەک ئەوەی هێرش بۆ سەر ماڵان ئەنجام بدرێت.

 

ئابوری بەشێکی دیکەی فشاری سەر زیندانیانە، قەیران لەسەر زیندانییەکان بەڕێوەدەبرێت و پارەی کارەبایان لێوەردەگیرێت بۆ هەر کاتژمێرێک کە بەکاری بهێنن، ئۆزنور دەگەر، لە کۆتایی نامەکەدا وتوویەتی: لە تۆمەتەکەدا دان بە دەستێوەرداندا دەنێن، بەڵام پیشەی وێنەگرتن بە کاری میدیایی نابینن، نازانم پێبکەنم یان غەمبار بم، ئەوان بەردەوامن لە وتنی ئەوەی کە هیچ کارتێکی ڕۆژنامەگەری زەرد نییە، پێویست ناکات بنووسرێت کە کارتی زەرد چیتر جێگۆڕکێ ناکات، من نازانم بۆ چی دادگایی دەکرێم، ڕۆژنامەنووسێک بە وێنەگرەکەیەوە سزا دەدرێت، ئەمە بەڕاستی سیستمێکی زۆر پێکەنیناویە، ڕۆژنامەوانی لە وڵاتدا لەم خاڵەدایە، ئێمە هێشتا باسی ئەمانە دەکەین لە سەدەی ٢١دا، ئێمە لە بارودۆخێکداین کە بە دوای دیموکراسیەتی سەدەکانی ناوەڕاستدا دەگەڕێین.