دەوڵەت یارمەتی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی بازارجیکی نەدا
ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند، کە لە بازارجیخدا خەڵکێکی زۆر لە ژێر خۆڵ و بینا ڕووخاوەکاندا هەن و وتی: "دەبێت دەستبەجێ کار بۆ بازارجیخ بکەن کێشەی شوێنی مانەوەو گەرمکردن و خواردن هەیە".
مەدینە مامەدئۆغڵو
مەرەش- لەو شارەی کە تا ئێستا زیاتر لە یەک هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، ٩٤١ بینا لەناوچوون، راگەیەندراوە کە لە بازارجیخ هەزاران کەس لەژێر بیناکاندا ماون، شاندی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" چەندین جێگریان ناردووە بۆ ئەو ١٠ شارەی کە بوومەلەرزە تێیاندا ڕوویداوە، ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "دەبەپە" کە چووەتە ناوچەی بازارجیخی سەربە مەرەش کە ناوەندی بوومەلەرزەکەیە، قسەی بۆ کردین.
"لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندا خەڵک هەن"
ساڵیحە ئایدەنیز، ئاماژەی بەوەکرد کە بە درێژایی ناوچەکە گەڕاون و ماوەی ٣٦ کاتژمێرە هیچ تیمێکی رزگارکردن نەچووەتە شارەکە، ئەوەشیخستەڕوو کە خەڵک ناتوانن پێداویستیی ژیانیان بۆ ئاو و خۆراک و پەناگە دابین بکەن، وتی: " تەنیا بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی ئافاد گەیشتوون، دەزانین کە تیمەکە بە کەرەستەی کەمەوە هاتوون و هیچیان نەکردووە ،هێشتا چەندین پاشماوە هەن، دەتوانین بڵێین کە خەڵکێکی زۆر لە ژێر ئەم بینا ڕووخاوانەدا هەن".
"نە ئاو نە خۆراک نەدراوەتە خەڵک"
ساڵیحە ئایدەنیز، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، نە شارەوانی و نە پارێزگا خواردنی گەرم و ئاوی گەرمیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش نەکردووە و وتیشی: "تا شەوی ڕابردوو گوێمان لە دەنگی چەند کەسێک بوو کە لە ژێر بیناکاندا بوون و هیچ یارمەتییەک بۆ خەڵک نیە، کاردانەوەیەکی زۆر جدی هەیە بۆ ئەوان لێرە، سەردانەکەمان لە ئەلبیستان بەردەوام دەبێت ئەوان دەبێ دەستبەجێ بۆ بازارجە کار بکەن خەڵک پێویستیان بە خواردنی سەرەتاییە کێشەی شوێنی مانەوەو گەرمکردنەوە هەیە، ئەم کێشەیە پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، خۆبەخش هەیە، بەڵام کەس نییە خۆبەخشەکان ڕێکبخات. ئێمە لەم کاتەدا هەوڵدەدەین لێکۆڵینەوە لەسەر پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک بکەین و هاوکاری بکەین".