هەدەپە: دەبێت دەستبەجێ دەنگی بەڕێز ئۆجەلان ببیسترێت

پەرلەمانتارانی هەدەپە کە لە ڕۆژی ١٦یەمینی چالاکی ئێشگکریدان، جارێکی دیکە داوایان لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد کە "دەستبەجێ دەنگی بەڕێز ئۆجەلان ببیسترێت".

ناوەندی هەواڵ

 

ئێشکگری پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە کە لە دژی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ١٦یەمیندا بەردەوامە، پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، دەسەڵاتداران بە سیاسەتی گۆشەگیری هەوڵی نەخشەکێشانی سیاسەت دەدەن و وتیان: دەبێت دەستبەجێ دەنگی بەڕێز ئۆجەلان ببیسترێت.

 

پەرلەمانتارانی هەدەپە کەمال پەکۆز، سدیق تاش، ئەرۆل کاترجیۆغلو، ڕەمزییە تۆسون، نوران ئیمیر، گارۆ پایلان، حسێن کاچماز و ئەردەل ئایدەمیر ئەمڕۆ ئامادەی چالاکییەکە بوون، چالاکییەکە لە دەروازەی دیکمەنی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو، پەرلەمانتاران دروشمی "با یاسا لە ئیمرالی جێبەجێ بکرێت" و "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی" بەرز کردەوە.

 

"دەبێت دەنگی بەڕێز ئۆجەلان ببیسترێت"

ڕەمزییە تۆسون، پەرلەمانتاری هەدەپە، تیشکی خستە سەر سیستمی گۆشەگیریی سەر تورکیا و کوردستان و وتی: "بە پێداگریی ئاکەپە- مەهەپە، سیاسەتێکی پیس پەیڕەو دەکرێت و بە گۆشەگیری هەوڵی نەخشەکێشانی سیاسەت دەددەن".

 

ڕەمزییە تۆسون، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "پێویستە پارێزەران و بنەماڵەکان بتوانن کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، پێویستە ڕای گشتی لە بارەی تەندروستی و سەلامەتی بەڕێز ئۆجەلانەوە ئاگادار بکرێنەوە، دەبێت دەنگی بەڕێز ئۆجەلان ببیسترێت لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا دەنگی بەڕێز ئۆجالان بیسترا،  ئێمە باش ئاگادارین کە کاتێک زانیاری لە بەڕێز ئۆجەلانەوە وەردەگیردرێت، پرۆسەیەکی شکۆدار دەستپێدەکات بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە بەردەوامە لەم پڕۆسەیە ئاژاوە دروست دەکات، بۆیە هەموو کەسێک لە تەمەنی  ٧ ساڵی بۆ ٧٠ ساڵی گۆشەگیرکراوە".

 

داواکاری بۆ وەزارەتی داد

ڕەمزییە تۆسون ڕایگەیاند، کە هەوڵ دەدەن لەڕێگەی چالاکییەکانیانەوە داواکارییەکانی ڕای گشتی دەرببڕن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "پێویستە وەزارەتی داد دەستبەجێ کار بکات و ڕێگا خۆش بکات بۆ ئەوەی خێزان و پارێزەران بچنە ئیمراڵی هەتا ئەم کارە بکرێت چالاکیەکانمان لە هەموو ناوچە و شەقام و گۆڕەپانەکاندا بەردەوام دەبێت، چونکە ئەم خاکە ئێستا لە خوێنڕشتن و کۆمەڵکوژی تێر بووە، دەبێت زانیاری لە بەڕێز ئۆجەلانەوە دەستبکەوێت".