لە پاریس دژی کۆمەڵکوژیی هەزاران کەس ڕژانە شەقامەکان

لەسەر بانگەوازی کەجەدەکە-ئەوروپا و تەژەکە-ئە ڕێپێوان بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس دەستیپێکرد و داوای لێپرسینەوە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوسەرۆكایەتیی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی كوردستانیان لە ئە‌وروپا– كەجەدەكە-ئە‌وروپا داوای لە کوردانی ئەوروپا و ئازادیخوازان کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و ئیدانەی کۆمەڵکوژی پاریس بکەن.

 

لەسەر بانگەوازییەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا، ئەمڕۆ كاتژمێر ١٢.٠٠ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە ناوچەی (Place de la Répûblîqûeyê) هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی ئەوروپا، كوردستانیان، كەسانی دیموكراسی و ئازادیخواز ڕژانە سەر شەقام و بە ڕێپێوانێک ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکە دەکەن.

 

ڕێپێوانێکە بە دروشمی "ئێمە تۆڵەی خۆمان بە شۆرشی ژنان دەکەینەوە" دەستیپێکرد و دروشمەکانی، ژن، ژیان ئازادی، شەهید نامرێ، دەوترێتەوە، هەروەها بەیاننامەی گروپ و ڕێکخراو و لایەنەکان دەخوێنرێتەوە و داوا دەکەن کە حکومەتی فەرەنسا بکوژەکان ئاشکرا بکەن.

 

کۆبوونەوەی کوردان لە بەردەم ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا:

 

ڕێپێوانی هەزاران کەسی لە پاریس دژی کۆمەڵکوژی پاریس: