بۆ یەکەمجارە ژنێک دەبێتە سەرۆکی پریمەرلیگی ئینگلتەرا

ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا ژنێک ببێتە سەرۆکی تۆپی پێی پریمەرلیگی ئینگلتەرا.

ناوەندی هەواڵ

 

یانەکان بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا بە دەستنیشانکردنی ئەلیسۆن بریتاین وەک سەرۆکی تۆپی پێی پریمەرلیگی ئینگلتەرا، بەمەش ئەلیسۆن بووە یەکەم ژن ببێتە سەرۆکی تۆپی پێی پریمەرلیگی ئینگلتەرا.

 

ئەلیسۆن بریتاین وتی: من لە منداڵییەوە هاندەری تۆپی پێ بووم، بۆیە زۆر خۆشحاڵم کە سەرۆکی پریمەرلیگم، تۆپی پێ یارییەکی نیشتمانی گرنگە کە زۆر کەس لە جیهاندا حەزیان لێیەتی و دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی گەورە لەسەر کۆمەڵگەکان دروستبکات.