زانکۆی دێرینی هیندستان لەناو خۆڵەمێشدا ون دەبێت

دێرینترین زانکۆی جیهان لە هیندستاندا بووە و ٥٠٠ ساڵ پێش زانکۆی ئۆکسفۆرد دامەزراوە، زانکۆکە لە کۆتایی سەدەی دوانزەیەمدا وێرانکراوە و سەرجەم سەرچاوەکانی زانیاری تیایدا لە ناوچوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سەدەی پێنجەمدا زانکۆی نالاندای هیندی، کە بە یەکەم زانکۆی جیهان دادەنرێت، دامەزراوە و زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ پێش زانکۆی ئۆکسفۆردە، زانکۆی نالاندا میوانداری زیاتر لە ١٠،٠٠٠ خوێندکاری جیهانی کردووە و بە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی فێربوون دادەنرێت لە جیهانی کۆندا.

 

زانکۆکە لە دەوروبەری کۆتایی سەدەی ١٢ وێرانکرا، کتێبخانەکەی سوتێندرا و بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی زانیاری تیایدا لەناوچوون و تا سەدەی نۆزدەیەم لە وێرانەیدا مایەوە، ئێستا دوای زیاتر لە ٨٠٠ ساڵ لە وێرانبوونی، زانکۆکە بۆ سەردەمی مۆدێرنە دووبارە نۆژەندەکرێتەوە.