دەستپێشخەری بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵکوژی ژنان لە ٨ی ئاداردا پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەستپێشخەریی بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵکوژی ژنان لەپێناو ئاسایش و ئاشتی بەبۆنەی ٨ی ئادار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پەیامێکی ئاراستەی ژنان کرد کە لەدژی هەموو جۆرە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و توندوتیژییەک یەکگرتوو بن.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستپێشخەری بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی ژنان بۆ ئاشتی و ئاسایش بە بۆنەی ٨ی ئادار بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە، کە لە بەیاننامەکەدا بۆ ٨ی ئادار ئەوە وەبیرهێنرایەوە، کە ئەم ڕۆژە لەلایەن ژنانەوە لە سەرتاسەری جیهاندا بەرز ڕادەگیرێت و لە زیندانەکاندا پیرۆز دەکرێت، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانە کراوە کە لە بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هەروەها ئەوەش وەبیرهێنرایەوە کە زیاتر لە سەد ساڵ پێش ئێستا لە ٨ی ئادار لە هەموو جیهان ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا، ئاماژەیان بەوەدا: " دەنگی تێکۆشانی ژنان بە دەنگێک بەرزدەبێتەوە کە کۆمەڵگە پاکدەکاتەوە، لە ڕۆژێکدا لە ساڵی ١٨٥٧ لە نیویۆرک کۆمەڵێک ژنی کرێکار لە کارگەیەکی قوماش ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر کەمکردنەوەی مووچە و باشتربوونی بارودۆخی کارکردن، لە ئەنجامی ئەوەی لە کارگەکەدا دەرگایان لەسەر داخرا و ئاگرکەوتەوە لە کارگەکەدا  ١٢٩ کرێکاری ژن گیانیان لەدەستدا، ژنانی کارگەی قوماش مێژوویەکیان بۆ تێکۆشانی ژنان بەجێهێشتووە کە بووەتە ئامڕازێک بۆ یەکگرتوویی ژنان لە هەموو جیهان، کە بە درێژایی مێژوو ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا داوای مافەکانیان کردووە.

 

"پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان بەهێزتر بکرێت"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە پێویستە تێکۆشان و گەڕان بەدوای ئازادی ژنان لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەندێک وڵاتی کیشوەری ئاسیا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، فەڵەستین، تونس، میسر، ئێران و ئەفغانستان بەهێزتر بکرێت.

 

 دەشڵێت: ژنان دەیانزانی فاشیزم و ناسیۆنالیزم و ئیمپریالیزم پەیوەندییان بە سیاسەتەکانی کارکردنەوە هەیە کە ژنان دەچەوسێنێتەوە و بەڵام ئەمانە بەتەنها هۆکاری خەباتی ژنان نەبوو، بەڵکو ژنان لە ٨ ئادار تێکۆشانیان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و یەکسانی بۆ هەموو کۆمەڵگە."

 

"دروشمی ژیان و ئازادی ژن لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کوشتنی ژنێکی گەنجی کورد بە ناوی ژینا ئەمینی کرا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بوەو هۆی دروستبوونی ڕاپەڕین و شۆڕشی گەلی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ڕاپەڕینەی کە دژی ڕژێمە فاشیستەکان دەستی پێکرد و دیاری کرا بووە دروشمێک کە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە یەکڕیزی هەبێت و میکانیزمی پاراستن مسۆگەر بکرێت و بانگەواز کرا: " لە سەرانسەری جیهان لەو شوێنانەی کە خەباتی فێمینیستی هەیە هەڕەشەی جدی هەیە و سەرکردەکانی ژنان دەکرێنە ئامانج، بۆ ئەمەش پێویستە بەهەموو شێوەیەک ژنان دژی داگیرکاری، کۆمەڵکوژی و توندوتیژی یەکگرتوو بن و خۆیان ڕێکبخەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی و دادپەروەری و ئازادی، پەیوەندییەکانیان بەهێز بکەن و خەبات و بەرخۆدان بەرز بکەنەوە”.