دڕندەیی ئەقڵیەتی پیاوان؛ ژنێکی گەنج و ژنێکی بەتەمەن کوژران
تەرمی ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی بەردەڕەش دۆزرایەوە و ژنێکی بەتەمەنیش لە شارەدێی گوڵاڵە لە لایەن زاواکەیەوە کوژرا.
ناوەندی هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی شارۆچکەی به‌رده‌ڕه‌ش رایگەیاندووە، به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٧ی تشرینی یەکەم، تیمه‌كانیان ته‌رمی ژنێکی گەنجی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵیان له نزیك گوندی ئامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش - موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە گەنجە خه‌ڵكی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه و گولـله‌یه‌ك به‌رسه‌ری كه‌وتووه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووه یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژراوه، چونکە ده‌مانچه‌یه‌ك له نزیك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی دیالە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە پۆلیسی شارەدێی گوڵاڵە کەسێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتى کوشتنى ژنێکى بەتەمەنی ٧٨ ساڵ و کاتێک تەرمەکەى دۆزراوەتەوە، شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەبووە.