دادگای تێهەڵچوونەوە سزای ٥ ساڵەی فەیزە هاشمی ڕەفسەنجانی پەسەند کرد
سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی چالاکی سیاسی فایزە هاشمی ڕەفسەنجانی کە پێشتر لەلایەن دادگاوە دەرچووبوو، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە پشتڕاستکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
٢٣ی شوبات، فایزە هاشمی ڕەفسەنجانیی ٦٠ ساڵ، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا دەستگیرکرا، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دەرچوونی لە وڵاتەکەی قەدەغە کرا، محەمەد حسێن ئاگاسی، پارێزەری فائزە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر، پەسەندکردنی ئەم سزایەی لە دادگای تێهەڵچوونەوە ڕاگەیاند و نووسی: ٥ ساڵ زیندان و قەدەغەکردنی جێهێشتنی فایزە هاشمی پەسەندکرا.
سزای فائزە ڕەفسەنجانی لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دادگای تێهەڵچوونەوە پەسەند کرا نازانم چانسی خوێندنەوەی ناڕەزایەتی منیان هەیە وەک سزای پێشوەختە؟!
فایزە هاشمی ڕەفسەنجانی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەڤین گوازرایەوە، ناوبراو بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی وڵات"، "چالاکی بڵاوکردنەوە دژ بە هێزە ئەمنییەکان" و "تێکدانی فەرمان بە بەشداریکردن لە فەرمانڕەوایی" لە لایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ ساڵ زیندان و قەدەغە کردنی چوونە دەرەوەی وڵاتی بەسەردا دەپێنرا.