ئەکتەری ئێرانی تەرانە عەلیدووستیانمە دەستگیرکرا

تەرانە عەلیدووستی، ئەکتەری ئێرانی کە وێنەکانی بەبێ حیجاب لە دژی سەپاندنی حیجاب بڵاوکردووەتەوە، لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپەڕینەکان کە لە ١٦ی ئەیلول لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد، بەردەوامن. ئەو ژنانەی دژی یاسای حیجابن، وێنە و ڤیدیۆکانیان بەبێ حیجاب لەسەر شەقامەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکەنەوە، ماوەیەک پێش ئێستا زانرا کە تەرانە عەلیدووستی، ئەکتەری ئێرانی، کە پشتیوانی لە بزووتنەوەی دژ بە سەپاندنی حیجاب دەکرد و وێنەی خۆی بەبێ حیجاب لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیدا بڵاوکردەوە، دەستگیرکرا.

 

دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری فیلمە دیکۆمێنتارییەکە، مینا ئەکبەری، لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیدا، هەڵکوتانە سەر ماڵی تەرانە عەلیدووستی و پرۆسەی دەستبەسەرکردنەکەی بڵاوکردەوە.

 

باس لەوەش کراوە کە تەرانە عەلیدووست نازانرێت بۆ کوێ بردراوە. دەرکەوتووە کە پۆستەکانی ئەکاونتی دیجیتاڵ میدیای ئەو ئەکتەرە دوای دەستگیرکردنی ئەو ئەکتەرە سڕاونەتەوە، جگە لە پۆستە وێنەکانی تەرانە عەلیدۆستی دژ بە حیجاب، پەیامەکانی دژ بە سزای لەسێدارەدانیش سڕاونەتەوە.