بانگەوازی یەکگرتنی ڕێکخراوەکانی ئەفغانستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان

"بزووتنەوەی سەربەخۆی ژنانی چالاکوان لە ئەفغانستان" داوای هاوپەیمانی هەموو ڕێکخراوەکان لە دژی تاڵیبان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

"بزووتنەوەی سەربەخۆی ژنانی چالاکوان لە ئەفغانستان" پەیامێکی بۆ دەیان پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە ئەفغانستان نارد و داوای هاوپەیمانییەکی گەورەیان کرد دژی تاڵیبان و جەختی لەسەر پێویستی "دروستکردنی ڕێکخراوی نوێ و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراو و لایەنە هەبووەکان" کردووەتەوە.

 

دوای ڕووخانی کابولی پایتەختی ئەفغانستان، ڕایانگەیاند کە تاڵیبان "دوژمنی یەکگرتوو"ی هەموو ڕێکخراوەکانە بە ژنانیشەوە و "جیاوازی تێڕوانینیان بە هێڵی دابەشکەری یەکگرتوویی ئەم ڕێکخراوە دژە تاڵیبانانە" پێناسە کرد.

 

لە پەیامەکەدا بزووتنەوەکە ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە دژە تاڵیبانەکان لە پێناو گەیشتن بە یەکگرتوویی ڕاگەیاند و ژمارەیەک قەوارە و ڕێکخراو کە نامەکەیان پێگەیشتووە ڕایانگەیاندووە کە پێداچوونەوەی پێدا دەکەن.

 

"بزووتنەوەی سەربەخۆی ژنانی چالاکوان لە ئەفغانستان" دوای ئەوەی تاڵیبان لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ٢٠٢١دا دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، دامەزرا، بەردەوام بوون لە خەباتیان دژی یاسا و سیاسەتەکانی دژە ژنانی تاڵیبان.