باکووری کوردستان و تورکیا؛ ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکە بەرز دەبێتەوە و بە کۆی گشتی تا ئێستا لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان، تورکیا و سوریا ٢٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی ئەوانەی تائێستا بەهۆی بومەلەرزەكەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس، ٧٤ هەزار و ٢٣٢ کەس بریندار بوون و زیاتر لە هەشت هەزار کەس ڕزگار کراون.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، بەهۆی بومەلەرزەكەوە ١٣ ملیۆن كەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و لەو ژمارەیە پێنج ملیۆنیان شوێنێك نییە تێیدا بمێننەوە.

 

هەرپێى ئامارەکان، بەهۆى ڕوودانى بومەلەرزەکەوە کۆی گشتی لە ڕۆژئاوا و باکوورى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى سوریا و تورکیا تا ئێستا ٢٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.