فیلمی "کچی سەر بلدۆزەر"

کچێکی سەرسەخت و ئازا کە لەگەڵ باوک و براکەی بەبێ دایک دەژی، بەرپرسیارێتی خێزانەکەی لە ئەستۆ دەگرێت و بەدوای ڕاستییەکانی ڕووداوە نهێنییەکەی باوکیدا بگەڕێت.

 

فیلمی "کچی سەر بلدۆزەرەکە"، فیلمێکی نهێنی ساڵی ٢٠٢٢ی وڵاتی کۆریایە، لە نووسین و دەرهێنانی پارک ئیونگ و چۆی هی جینە ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، باس لە چیرۆکی کچێک دەکات کە بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت سەبارەت بە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل کە باوکی تووشی کۆما بووە.

 

ڕووداوەکان لە دەوری کچێکی سەرسەخت و سۆزداری تەمەن ١٩ ساڵ دەسوڕێنەوە، کە لەگەڵ باوکی و برا بچووکەکەی بەتەنها، بەبێ دایک، لە ژیانێکی ئاسایی و ڕۆتینیدا دەژین، تا ئەوکاتەی باوکی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت کە دەیخاتە کۆماوە.

 

های یۆنگ دەست دەکات بە گەڕان بەدوای ڕاستییەکانی ڕووداوەکەی باوکیدا دوای ئەوەی گوێی لە تۆمارێکی دەنگی دەبێت لە نێوان خۆی و یەکێک لەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە هەندێک ساختەکاریدا، بۆیە های یۆنگ دەچێت بۆ ناسینی و پرسیاری ڕاستییەکانی پشت ڕووداوەکە لێدەکات.