فاتمە نیک ئازەر، یەکەم ژنە دامەزرێنەری قوتابخانەی فڕۆکەوانی لە ئێران

فاتمە نیک ئازەر کە یەکەم ژنە دامەزرێنەری قوتابخانەی فڕۆکەوانیە لە ئێران دەڵێت: " ژنان لە کاری فڕۆکەوانیدا بەباشی درەوشانەوە چونکە هەمیشە چەند ڕۆڵێکیان پێکەوە قبوڵ کردووە".

فاتمە نیک ئازەر کە یەکەم ژنە دامەزرێنەری قوتابخانەی فڕۆکەوانیە لە ئێران دەڵێت: " ژنان لە کاری فڕۆکەوانیدا بەباشی درەوشانەوە چونکە هەمیشە چەند ڕۆڵێکیان پێکەوە قبوڵ کردووە".

ناوەندی هەواڵ

 

کاری فڕۆکەوانی لە ئێران و هەروەها لە هەموو جیهاندا کارێکە تایبەت کراوە بە پیاوان و چوونە ژوورەوەی ژنان گران کراوە، بە هاتنەناوەوەی پیشەسازی و دامەزراندنی قوتابخانەی فڕۆکەوانی، فاتمە نیک ئازەر ئەوەی خستەڕوو کە ژنانی ئێرانی توانای سەرکەوتنیان هەیە لە سەختترین کاردا.

 

فاتمە نیک ئازەر وتی: "ژنان لە کاری فڕۆکەوانیشدا بەباشی درەوشانەوە چونکە هەمیشە چەند ڕۆڵێکیان بەیەکەوە قبوڵکردووە من یەکەم ژنم کە مۆڵەتم لە قوتابخانەی فڕۆکەوانی وەرگرتووە، من داهێنانم کرد کە ئەم ناوەندەم لە ناوەندەکانی تر جیاواز کرد، ئەمەش وای لێکردم ئەم مۆڵەتە بەدەست بهێنم، لە ساڵی ٢٠١٧ەوە چوومە ناو ئەم بوارە".

 

فاتمە نیک ئازەر ئەوەشی وت: "پیشەسازی فڕۆکەوانی وەک پیشەسازی گاز و نەوت و پترۆکیمیایی قورسە و زەحمەتە کاری تێدا بکەین، چونکە دەبێت بە ئاستەنگی جیاوازدا تێپەڕبین ژنان زەحمەتی کارکردنیان زیاترە چونکە دایکن".

 

فاتمە نیک ئازەر، وتیشی: "سەرەڕای سەختی و ناخۆشییەکان ئەم ڕێگایەم گرتووەتە بەر بۆ دەستپێکردنی پیشەیەکی نوێ لە بواری زانستی فڕۆکەوانیدا".