لە ئامێدی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و سێ منداڵیشی بریندار کران

لە گوندێکی سنووری ئامێدی پیاوێک لە ماڵەکەیدا تەقەی لە هاوژینەکەی و سێ منداڵی خۆی کرد، ژنەکە گیانی لەدەستداوە و سێ منداڵەکەی بریندار کردوون.

ناوەندی هەواڵ

 

کوشتنی ژنان بەهۆی بێ سزایی تاوانباران و هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت لە باشووری کوردستان ڕێژەکەی ڕوو لە زیادبوونە، ژنان بەدەستی پیاوانی یەکەمی ناو خێزانەکانیان و عەقڵیەتی پیاوسالاری کۆتایی بە ژیانیان دەهێندرێت.

 

بەیانی ئەمڕۆ، ٢٨ی ئەیلوول، لە شارەدێی مانگیشک سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، ژنێک بە ناوی خانێ عەبدوڵا، تەمەن ٦٥ ساڵە لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەستڕێژی گولـلـەی لێکرا و کوژرا، سێ منداڵیشی بریندار بوون، کە کوڕێک و دوو کچن، تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵانە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە ٨ی ئەیلوولدا، تەرمی ژنێکی ٢٢ ساڵ لە خەرەندی ڕەواندوز دۆزرایەوە، کە نازانرێت کوژراوە، یاخود ناچار بە خۆکوشتن کراوە.