لە سلێمانی ژنێک بە چەقۆ کوژرا

لە شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ بریندار کرا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

عەقڵیەتی پیاوسالار و ژنکوژ بەردەوامە لە دژایەتی و لەناوبردنی ژنان بەهەرشێوەیەک بێت، لە نوێترین ڕووداودا ژنێک بە چەقۆ لە سلێمانی کوژرا، ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ٦ی ئاب لە شارەدێی ڕزگاری گەرمیان ژنێکی گەنج بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ ٨ی ئاب، لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ بریندار کراوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان ژنەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و هێشتا وردەکاریی ڕووداوەکە نەزاندراوە، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە، لە ئێستاشدا لەناو ماڵەکەدا پشکنین بەردەوامە.