لە سۆران دوو ژن بەیەکەوە لەلایەن هاوژینەکەیانەوە کوژران

لە شارۆچکەی سۆرانی سنوری پاریزگای هەولێر پیاوێک کە دوو هاوژینی هەیە، هەردووکیانی بەیەکەوە کوشت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو عەقڵیەتەی بەناوی دینی ئیسلامەوە ڕێگەی بە فرەژنی داوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ژن دەکاتە کۆیلە، ڕێگە بۆ کوشتنی ژنان خۆش دەکات و لە مافەکانیان بێبەشیان دەکات، لە نوێترین ڕووداودا دوو ژن، کە هاوژینی یەک پیاو بوون، بەیەکەوە کوژران.

 

لە گەڕەکی کانی شارۆچکەی سۆرانی سەر بە هەولێر، پیاوێک کە دوو هاوژینی هەبووە، بە چەکی تاپڕ بەرچاوی منداڵەکانیانەوە هەردوو هاوژینەکەی کوشتووە.

 

بەپیی زانیارییەکان پیاوەکە پێشتر هەوڵی کوشتنی هەردوو ژنەکەی داوە و ویستوویەتی بیانسووتێنێت، هەروەها لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام دەستگیر نەکراوە.